په‌كه‌كه وای پێشان ده‌دات كه خه‌بات ده‌كات، خۆی له‌وه بێ‌ئاگا كردووه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئاگه‌داری هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار و ئامانجه‌كانین و كار بۆ چی ده‌كات، چاودێرێكی سیاسی ئاماژه ده‌كات، په‌كه‌كه هێزێكی به‌رهه‌ڵستكاری وڵاتێكی دراوسێی هه‌رێمی كوردستانه و جموجۆڵه‌كانی كێشه‌ی جیاوازی بۆ دروست كردووه.
ئارام ئه‌حمه‌د وه‌ك چاودێرێك بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، پشتگیریكردنی په‌كه‌كه، وه‌ك هێزێكی به‌رهه‌ڵستكاری وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تی یا دراوسێی هه‌رێمی كوردستان، گرفتی بۆ ناوچه‌یه‌كی كوردستان دروست كردووه، كه لایه‌نێكی دیاریكراو بۆ مه‌رامی سیاسی رێگه‌ی بۆ په‌كه‌كه خۆش كردووه.
په‌كه‌كه بووته هۆكاری لاوازكردنی پێگه‌ی سیاسی خودی ئه‌و هێزانه‌ی بواریان بۆ چالاكی سیاسی په‌كه‌كه ره‌خساندووە
زیاتر گوتی، له ماوه‌كانی رابروودا كاریگه‌ریی له داخستنی هیڵی ئاسمانی توركیا و سلێمانی ده‌ركه‌وت، له‌كاتێكدا هیڵی ئاسمانی توركیا و هه‌ولێر ئاسایی بوو، هه‌روه‌ها بایه‌خدان و جێگه‌كردنه‌وه‌ی هێزی دژه وڵاتی دراوسێ كارێكی نایاسایه و بیانوو ده‌دا ده‌ستی وڵاتی دراوسێ بۆ بڕینی پێوه‌ندی یان ئه‌نجامدانی هێرش.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان دروستكردنی رێكخراوی پاشكۆی په‌كه‌كه، بووته هۆكاری لاوازكردنی پێگه‌ی سیاسی ئه‌و هێزانه‌ی بواریان بۆ چالاكیی سیاسی په‌كه‌كه ره‌خساندووه، نامیق سدیق، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له گه‌رمیان بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وان بۆ په‌كه‌كه و ته‌واوی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئاسانكاریان كردووه و رێگه‌یان داوه به‌هه‌ر مه‌به‌ستێكیش بێت، چالاكی بكه‌ن، هه‌روه‌ها كه‌سانی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی و حزبه‌كانی تر، پێوه‌ندی به‌و هێزه‌وه ده‌كه‌ن له گه‌رمیان و سلێمانی، ئه‌وه‌ی به بابه‌تێكی ئاره‌زوومه‌ندانه ناو برد.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی