ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی شیرا ئۆفیدی پسپۆر له بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، زۆرێك له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا باس له خستنه خزمه‌تی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن و مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به خزمه‌تگوزاری پێوه‌ستبوون به نه‌وه‌ی پێنجه‌م ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به كرده‌یی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بوونی نییه و له‌وانه‌یه بۆ داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌مه نه‌یه‌ته دی، بۆیه باسكردنی به‌رده‌وامی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت، ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌كی به بازاڕكردن و ناچاركردنی خه‌ڵكه به كڕینی ڤێرژنی نوێی مۆبایله‌كان.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، وه‌رزی خستنه‌بازاڕی ڤێرژنی نوێی مۆبایله‌كان سه‌ره‌ڕای كه‌مێك دواكه‌وتنی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌ڵام دووباره بۆ ساڵی 2020 ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی ڕابردوویش كۆمپانیای ئه‌پڵ دوا ڤێرژنی ئایفۆنی خسته بازاڕه‌وه، زۆرینه‌ی هاووڵاتییان و به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌یانه‌وێ به په‌له ئه‌و ڤێرژنه نوێیه بكڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێوه‌ستبوون به نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێتی هه‌یه، خه‌ڵكی وا تێگه‌یشتوون كه به كڕینی ئایفۆنی نوێ كه خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی پێنجه‌می هه‌یه، ئیتر ئه‌و خێرایییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌م هه‌یه‌تی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوی دوور له ڕاستییه‌وه.
به‌هۆی باوه‌ڕكردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌و ریكلامه و به په‌له كڕینی ئایفۆنی نوێ و دواتریش گه‌یشتن به ڕاستییه‌كان، به‌وه‌ی كه ئایفۆنه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی پێنجه‌می پێوه پێوه‌ست ده‌كرێت، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه‌یش خێرا نییه كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه تا ئێسته نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی نه‌خراوه‌ته خزمه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئامێره‌كه ته‌نیا ئاماده‌یه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه بكات، نه‌ك سیسته‌م و نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێتی تێدا خرابێته كار.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، كه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی زیره‌ك به گشتی و كۆمپانیای ئه‌پڵ به تایبه‌تی زۆر به وردی بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر فێڵێكی له‌مجۆره بۆ به بازاڕكردن به‌كارنه‌هێنن، ئه‌وا ئایفۆنی نوێ به‌هۆی دۆخی كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ی ئابووری جیهانییه‌وه، هه‌رگیز فرۆشی زۆری نابێ، بگره كۆمپانیاكه زۆرترین زیانیشی به‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه له ریكلامه‌كانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه مۆبایلی ئایفۆنی نوێ بكڕه و پێوه‌ست به نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێته‌وه، ئه‌مه‌یش خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، چونكه دوای كڕینی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ كه خێرایی ئه‌و ئایفۆنه نوێیه، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێش خۆی نییه و تا ئێسته نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت نه‌خراوه‌ته خزمه‌ته‌وه، بۆیه دۆخه‌كه ئاسایییه و ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی به بازاڕكردن كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌و فێڵه‌ی به‌كارهێناوه.
له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت كه پێشتر و ئێسته‌یش ریكلامی بۆ ده‌كرێ، له‌وانه‌یه به‌شێكی كه‌میان نزیك بێ له واقیع و ڕاستییه‌وه، ئه‌گه‌ری زۆریشه كه خستنه خزمه‌تی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت بۆ خه‌ڵكی گشتی و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كان كاتی زۆرتر بخایه‌نێت و له‌وانه‌یه بۆ ڤێرژنه‌كانی داهاتووی مۆبایله زیره‌كه‌كان بێت، بۆیه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه باسكردنی نه‌وه‌ی پێنجه‌م به‌م زوویییه و به‌ر له‌وه‌ی ئاماده بێ بۆ خستنه خزمه‌تی گشتییه‌وه، له‌لایه‌ن كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان به جۆرێك له جۆره‌كان بۆ سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵك سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ، تا ئامێره تازه‌كانیان بكڕن و له بازاڕ بوونیان نه‌مێنێت.
ئه‌مه‌ریكا كه به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین وڵاتانی دنیا داده‌نرێ له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیاوه تا ئێسته نه‌وه‌ی پێنجه‌می نه‌خستووه‌ته خزمه‌تی هاووڵاتییانه‌وه، ئاخۆ له وڵاتانی تری دنیا كه تاڕاده‌یه‌ك له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیاوه دواكه‌وتوون، كه‌ی و چۆن نه‌وه‌ی پێنجه‌م بگات و بۆ سه‌رجه‌می خه‌ڵك په‌خش بكرێت؟
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، چیتر به‌و ته‌ڵه و فێڵه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تی، له‌وانه‌یه پاره‌یه‌كی زۆر به مۆبایلی نوێ و تازه بده‌یت، به‌ڵام تۆ ئامێرێكت بۆ چییه كه خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی پێنجه‌می هه‌یه، له كاتێكدا نه‌وه‌ی پێنجه‌م هێشتا نه‌خراوه‌ته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه! ناكرێ ئه‌وانه‌ی مۆبایله‌كانی خۆیان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و به ئاسایی كاروباره‌كانیانی پێ ڕاده‌په‌ڕێنن، ته‌نیا له خۆیشی تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت بیگۆڕن، كه‌چی دوای كڕینی مۆبایله نوێكه‌یش خۆیان به له‌خشته‌براو سه‌یر بكه‌ن و تووڕه و نیگه‌ران بن.
له بابه‌ته‌كه ڕه‌خنه‌ی توندیش له تیم كۆكی سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ و جێگره‌وه‌ی ستیف جۆبز گیراوه، كه له ڕێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و جیهانه‌وه ده‌یه‌وێ قازانجی زۆر بكات و زۆرترین ڕێژه‌ی ئایفۆنی نوێ بفرۆشێ، ئه‌مه‌یش به كارێكی نه‌شیاو و دوور له به‌های بازرگانی و مرۆیی ناوبردووه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره كراوه.