شاره‌زایه‌كی میكانیكی ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد كه ئه‌نتیفریز، ''دژه به‌ستن''ی ڕادێته‌ری ئۆتۆمبێل بۆ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ پێویسته، به‌ڵام به تایبه‌ت بۆ هه‌ردوو وه‌رزی زستان و هاوین زۆر گرنگه و ده‌بێ شۆفێران پشتگوێی نه‌خه‌ن، چونكه كاری ڕادێته‌ر چالاكتر ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو، ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' چه‌ندان سوودی ئه‌نتیفریز، ''دژه به‌ستن''ی به خاڵ ئاشكرا كردووه و ئه‌مانه گرنگترین سوودهكانن:
ئەم شارەزایە ئاشکرای کردووە کە ئەمانە سەرەکیترین سوودی دژە بەستنن لە ئۆتۆمبێلدا
یه‌كه‌م - ناهێڵێ ئاوی ناو ڕادێته‌ر و بزوێنه‌ر له زستاندا بیبه‌ستێت.
دووه‌م - دژه ژه‌نگ و دژه كلسه.
سێیه‌م - به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌متر له ئاوی ئاسایی سه‌رف ده‌بێت.
چواره‌م - چڕی پله‌ی گه‌رمی له ئاو زیاتره، كه‌واته بۆ هاوین دره‌نگتر گه‌رم ده‌بێت.
پێنجه‌م - بزوێنه‌ره‌كه و سیستمی ساردكه‌ره‌وه ده‌پارێز له داخوران.
شه‌شه‌م - سیستمی ساردی ده‌پارێزی له خراپبوون و داڕزین.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، ئه‌گه‌ر له هاویندا ئه‌نتیفریز یان ئاوی دژه به‌ستنی ڕادێتهرت به‌كار نه‌هێنا، ڕێنوێنی ده‌كه‌ین كه ''ئاوی سپلیت''، بۆ ڕادێته‌ری ئۆتۆمبێله‌كانتان به‌كاربێنن، چونكه ''ئاوی سپلیت''، دژه كلس و دژه ژه‌نگه، به‌مه‌یش وه‌لفی حه‌ماوه و ڕادیته‌ر سه‌لامه‌ت تر ده‌بن له كلس گرتن و ژه‌نگ هه‌ڵ هێنان.