له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پزیشكانی دانه‌مه‌زراو ده‌ستیان كرده‌وه به خۆپێشاندان و داوای دامه‌زراندنیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه دوو ساڵه چاوه‌ڕوانن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ژماره‌یه‌ك له پزیشكی گه‌نج، خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام دا، "دكتۆر جێگر ده‌ربه‌ندی" نوێنه‌ری پزیشكانی خۆپیشانده‌ر به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چووینه‌وه به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتی: ئێمه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین و داوای روونكردنه‌وه‌ش له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین، بۆچی وه‌ك پزیشكانی ددانسازی و په‌رستاری و ده‌رمانسازی دانه‌مه‌زراوین، كه‌چی ماوه‌ی دوو ساڵه پزیشكانی گشتی دامه‌زراون.
د. خالس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنی پزیشكان ده‌كه‌ین و پێویستمان پێیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌یی ئابووری ته‌نیا پزیشكی گشتی دامه‌زرێنراوه و ئێمه‌ش داوای دامه‌زراندنی ئه‌وانه‌مان كردووه.
خۆپیشاندانی پزیشكانی ددانسازی، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن كه دوو ساڵه دانه‌مه‌زراون.