دوای ئه‌وه‌ی عێراق بڕیاری دا ئه‌و پیاوانه دووه‌م هاوسه‌رگیری پێك ده‌هێنن، پاداشتی 10 میلۆن دیناریان ده‌كات، ئه‌م بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وته‌وه و له هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه كورته فیلمێكی لێ به‌رهه‌م هێنرا و ئێسته ئاماده‌ی نمایشه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی تشرینی یه‌كه‌م، هونه‌رمه‌ند ئاكۆ ڕه‌ش به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كورته فیلمی كۆمیدی "10 ملیۆنه‌كه" له نووسین و سیناریۆی به‌نده‌یه و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن دانه‌ر محه‌مه‌ده‌وه بۆ كراوه و كامێرا یاسین عومه‌ر ئه‌نجامی داوه.
زیاتر گوتی، "ماوه‌ی كورته فیلمه‌كه نزیكی 20 خوله‌كه و هه‌مووی له سلێمانی تۆمار كراوه و 11 ئه‌كته‌ر به‌شدارن تێیدا. باس له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات كه له‌ناو خێزانه‌كاندا ڕوو ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و 10 ملیۆنه به ناوی هاوسه‌رگیری دووه‌م سه‌ر بگرێت".
ڕوونی كرده‌وه، "سیناریۆی فیلمه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك جار كه‌سێك هه‌واڵێك ده‌بیستێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت له ڕاستییه‌كه‌ی چه‌ند كه‌سێكی تریش فریو ده‌دات و هه‌مان هه‌ڵه‌یان پێ ده‌كات. بۆیه له‌ڕێی ئه‌م كورته فیلمه‌وه پێتان ده‌ڵێین نا بۆ فره‌ژنی نا بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو خێزانه‌كان."
ئاماژه‌ی دا، ئه‌م كورته فیلمه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆمان به‌رهه‌م هێنراوه به كوالێتی به‌رز، كه تێیدا به ئه‌كته‌ر و ئه‌وانه‌ی هاوكار بوونه له به‌شی ته‌كنیك و به‌شه‌كانی تریش 17 كه‌س بوونه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له كه‌ناڵێكی ئاسمانی كوردییه‌وه نمایش بكرێت و ئه‌م ئێواره‌یه‌یش تڕه‌یله‌ری فیلمه‌كه ته‌واو ده‌بێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئاشكرای كرد، "بۆ له‌مه‌ودوا پێویستمان به سپۆنسه‌ر بۆ كاره‌مانمان ده‌بێت له‌لایه‌ن بارزگان و كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كانه‌وه، چونكه به‌رهه‌مێكی زۆری هونه‌ریمان ئاماده‌یه له كورته فیلم و فیلم و درامای زۆر تایبه‌ت كه به ته‌كنیك و كاری به‌رزه‌وه ئه‌نجام دراوه".