به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئۆكتۆبه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به بابه‌تی به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و هه‌وڵه‌كانی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێپێچینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش ( یونیتاد UNITAD ) خسته‌ڕوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆمه‌ڵێك پێشنیار و بڕیاری له‌مباره‌یه‌وه په‌سه‌ند كرد.
باشتركردنی ژیان و بژیۆی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و زیندانیان و ڕ‌اگیراوانی سیاسی
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به دوو پێڕه‌وی خسته‌ڕوو، كه بریتی بوون له (پێڕه‌وی ئیمتیازاتی زیندانیكراو و گیراوی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان) و ( پێڕه‌وی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازاتی میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان).
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی ڕاسپارد كه درێژه به پرۆسه‌ی چاكسازیی بدات له لیستی ناوی ئه‌وانه‌ی كه به ناشایسته‌یی سوودمه‌ندن له‌و ماف و ئیمتیازاتانه و دووپات له پاراستنی ماف وئیمتیازاتی ئه‌وانه‌ی شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ن. به ئاراسته‌ی باشتركردنی ژیان و بژیۆی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و زیندانیان و ڕ‌اگیراوانی سیاسی و پاراستنی مافه‌كانیان.