ئه‌گه‌ر كه‌چه‌ڵی و قژت ڕووتاوه‌ته‌وه، ئه‌وا پێت ناخۆش بێت یان ئاسایی بێت به‌لاته‌وه، ئه‌وا خه‌تای دایكته، ئه‌مه‌ش له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا سه‌لمێنراوه.
زانایان له زانكۆی "ئه‌دنبره" گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا، پیاوان كرۆمۆسۆمی كه‌چه‌ڵی له دایكه‌وه وه‌رده‌گرن، نه‌ك باوك. له توێژینه‌وه‌كه‌دا 52 هه‌زار پیاو بۆ تاقیكردنه‌وه به‌كار هێنراون، به گه‌ڕانه‌وه بۆ شیكردنه‌وه‌ی تۆواوی خانه‌واده‌كه‌یان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره.
زانایان نزیكی 300 كرۆمۆسۆمیان دیاری كردووه كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی كه‌چه‌ڵی، زۆربه‌ی ئه‌و كرۆمۆسۆمانه له جۆری "X" بوون كه جۆری مێیینه‌یه.
"ساسكیا هاگینارز" كه سه‌رپه‌رشتیی توێژینه‌وه‌كه ده‌كات، به ڕۆژنامه‌ی "میترۆ"ی به‌ریتانی گوتووه: سه‌دان جۆری كرۆمۆسۆمی بۆماوه‌یی نوێمان پشكنیوه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌چه‌ڵی پیاوان پێوه‌ندی به كرۆمۆسۆمی دایكیانه‌وه‌یه كه جۆری "X"ـه.
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م دۆزینه‌وه نوێیه، به ته‌واوی هۆكاری قژوه‌رینمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن و ده‌توانین هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ببڕین.