له سبه‌ی هه‌ینییه‌وه بۆ چوار ڕۆژ كه‌رنه‌ڤاڵی خوێندنه‌وه له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رپه‌رشتیاری كۆڕه‌كه‌یش چه‌ندان زانیاری ده‌خاته ڕوو.
بۆ ماوه‌ی چوار هه‌ینی به به‌رده‌وامی كه‌رنه‌ڤاڵی خوێندنه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی ئاشتی و سه‌رپه‌رشتیاری كه‌رنه‌ڤاڵی خوێندنه‌وه له هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له سبه‌ی هه‌ینی 30ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی چوار هه‌ینی به به‌رده‌وامی كه‌رنه‌ڤاڵی خوێندنه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت".
زیاتر گوتی، "پڕۆژه‌كه به‌ناوی كه‌رنه‌ڤاڵی خوێندنه‌وه‌یه و به چوار ڕۆژی هه‌ینی له مانگێكدا، هه‌رجاره و بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كورد ده‌بێت، پڕۆژه‌كه كاری هاوبه‌شی گرووپی پڕۆژه‌ی كتێب و كتێبخانه‌ی ئاشتی ڕێكخراوه".
ئاشكرای كرد، كۆڕی یه‌كه‌م به میوانداری مامۆستامه‌سعوود عه‌بدولخالق ئه‌نجام ده‌درێت، سبه‌ی سه‌عات چواری عه‌سر له هه‌ولێر بازاڕی داون تاون ناو كتێبخانه‌ی ئاشتی.
كتێبخانه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه كار و چالاكی كولتووری و وه‌شاندنی كتێب ده‌كات، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به كار و چالاكی ئه‌ده‌بی و كولتووری و هونه‌ری كردووه و زۆرترین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ناساندنی كتێب له كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.