ئه‌و ده‌بده‌به و باڵۆنانه‌ی گازی هیلیلۆمیان تێ ده‌كرێ، له كاتی به‌تاڵكردنه‌وه‌یان ده‌نگێكی سه‌یریان لێوه دێ، هۆی ئه‌و ده‌نگه سه‌یره، جیاوازیی گازی هیلیۆم و گازه‌كانی تره.
گازی هیلیۆم، له خانه‌ی دووه‌می خشته‌ی مادده كیمیایییه‌كان دێ، له رووی ڕیژه‌ی به‌رده‌ستیشه‌وه، له دوای هایدرۆجین، دووه‌م گه‌وره‌ترین گازی سروشتییه، بۆیه جێی ترس نییه كه له پڕكردنی باڵۆن و ده‌بده‌به‌دا به‌كار دێت.
ئه‌و ده‌نگه‌ی كه لێوه‌ی دێت، به هۆی كاریگه‌ریی هیلیۆمه‌وه‌یه، پێوه‌ندی به كه‌مكێشی هیلیۆمه‌كه‌وه نییه، ئامێره ده‌نگییه‌كه پشت به‌و هه‌وایه ده‌به‌ستێت كه له گه‌رووی بزووێنه‌ری ژێیه ده‌نگییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ، یاریكردن و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز به هه‌وای ده‌رچووی نێو باڵۆنه‌كه و ماوه‌ی خێرایییه‌كه‌ی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر راده‌ی ده‌نگه‌كه و خێرایییه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌و ده‌نگه‌ی له هه‌وای هیلیۆمه‌وه ده‌رده‌چێ، خێراتر و شه‌پۆلدرێژتره له‌وه‌ی كه له هه‌وای ئاسایییه‌وه كه (رێژه‌ی 78%ـی نایترۆجین و 20.9%ـی ئۆكسجین و گازه‌كانی تره) ده‌رده‌چێ، چونكه هیلیۆم حه‌وت جار له قه‌باره‌ی نایترۆجین بچووكتره، له‌به‌ر ئه‌وه خێراتر ده‌نگه‌كه ده‌رده‌په‌ڕێ.