ده‌شنێ ناوی خوازراوی كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵانی ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه، ئه‌و به‌هۆی هه‌ندێ بابه‌تی سیاسی و پۆسته‌كه‌ی باوكییه‌وه نه‌یتوانی به كۆڕێك بگات. چیرۆكی خۆی بۆ "وشه" باس ده‌كات و ده‌ڵێ، پۆستی باوكم به من چی كاتێك به‌خته‌وه‌ریم لێ سه‌نراوه‌ته‌وه.
ده‌شنێ ده‌ڵێ، ژیانی ئێمه وه‌ك ژیانی كه‌سێكی ئاسایی نه‌بوو، زۆرجار هه‌ندێك ئازادی هه‌بوو كچانی تر هه‌یانبوو، ئێمه نه‌مانبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكم به‌رپرسێكی سه‌ربازی بوو زۆرجار پاسه‌وان له‌ناوماڵ و له‌گه‌ڵمان بوو. "پێش ئێواره‌یه‌ك من و پوورێكم كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان گه‌ڕابووه‌وه كوردستان، چووین بۆ یه‌كێك له مۆڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێداویستی بكڕین، تا دوای مه‌غریبێكی دره‌نگ له‌وێ ماینه‌وه، چه‌ند جارێك گه‌نجێكم بینی، به‌شتێكی ئاسایی وه‌رمگرت و گه‌ڕاینه‌وه، دوای چه‌ند ڕۆژێك هه‌مان كوڕم بینی له‌كاتی چوونم بۆ كۆلێژ كه ئه‌وكات قوتابی كۆلێژ بووم كه‌وته به‌رچاوم، به‌ڵام هه‌ر به‌ڕێكه‌وتم دانا".
ده‌شنێ و سه‌روه‌ر كه ده‌بنه عاشقی یه‌كتر، له كۆتادا هیواخواز بوون كه وه‌ك دوو كه‌سی ئاسایی بژین نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه باوكیان به بیانووی حزبی و جیاواز ڕێگرییان لێ بكه‌ن
ده‌شنێ به‌رده‌وامه و ده‌ڵێ، ده‌مه و ئێواره‌یه‌ك زه‌نگی مۆبایله‌كه‌م لێی دا و ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو بوو، پیاوێك بوو سڵاوی كرد و گوتی من سه‌روه‌رم، ئه‌و كوڕه‌م كه له مۆڵ چاوم به‌تۆ كه‌وت، دیاربوو ژماره‌كه‌ی منی له كۆلێژ وه‌رگرتبوو، به‌ڵام زۆر به ڕه‌قی قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد. دوای چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامی دا و گوتی، "من بۆ كات به‌سه‌ربردن تۆم ناوێ، دیار بوو مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری بوو و له هه‌موو شتێكی ئێمه‌ی پرسیبوو، دواتر عاشقی قسه‌كانی سه‌روه‌ر بووم".
ده‌شنێ ڕوونیشی ده‌كاته‌وه كه باوكی سه‌روه‌ریش به‌رپرسێكی حزبی بوو، به‌ڵام جیاواز بوو له‌گه‌ڵ باوكم، ته‌نانه‌ت كۆنه‌قین له نێوانیان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت باوكی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ئه‌وه‌ی نه‌بوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێك بكات كه باوكی به‌رپرسێكی حزبی به‌رانبه‌ره و هه‌ڕه‌شه‌ش له سه‌روه‌ر كرابوو ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و كچه هه‌ڵنه‌گرێ، ئه‌وه ده‌یكوژن.
ده‌شنێ و سه‌روه‌ر كه ده‌بنه عاشقی یه‌كتر، له كۆتادا هیواخواز بوون كه وه‌ك دوو كه‌سی ئاسایی بژین نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه باوكیان به بیانووی حزبی و جیاواز ڕێگرییان لێ بكه‌ن. ته‌نانه‌ت ده‌شنێ له كۆتایی قسه‌كانیدا بۆ "وشه" گوتی، خۆزگه كه‌سێكی ئاسایی ده‌بووین، به‌ڵام كه‌سێكی حزبی و سیاسی نه‌باین و "جگه له لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری، من هیچ سوودێكم له پۆسته‌كه‌ی باوكم نه‌دیوه".
ئاماده‌كردنی/ دیدار سابیر