ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێك ماوه بۆ سازكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و گفتوگۆكان چڕ بوونه‌ته‌وه و به‌رپرسان و شاره‌زایانی سیاسی لێكدانه‌وه و پێشبینی خۆیان بۆ دۆخی ئه‌مه‌ریكا دوای هه‌ڵبژاردن ده‌خه‌نه ڕوو، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ ئاماده‌یی پێشانداوه كه ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌ستاوده‌ست بكات، به‌ڵام ئه‌مه له واقیع ئه‌گه‌ری ڕوودانی كه‌مه و پێشبینی ده‌كرێ تره‌مپ دوای شكست له‌و 78 ڕۆژه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه تا ده‌سه‌ڵات له 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر ڕاده‌ست بكات، كاری زۆر سه‌یر و تێكده‌رانه ئه‌نجام بدات، تا دۆخی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ئاڵۆزی ئاراسته بكات.
ئاده‌م
شیف كۆنگرێسمانی دیموكرات له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، كه به‌رپرسی لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه له تره‌مپ ده‌كات، له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، به دڵنیاییه‌وه تره‌مپ شكست قبووڵ ناكات، ده‌سه‌ڵاتیش ڕاده‌ست بكاته‌وه، ئاڵۆزییه‌ك له ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له لێپرسینه‌وه دوور بخاته‌وه، هه‌موو ئه‌و كارانه‌یش له 78 ڕۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، كه تێیدا كاندیدی براوه ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌مه‌یش بۆخۆی گرفتێكه، چونكه له‌و ماوه زۆره‌دا تره‌مپ ده‌توانێ كاری زۆر بكات و گورزی كوشنده له دوژمنه سیاسییه‌كانی بوه‌شێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له لێپرسینه‌وه ڕزگار بكات.
زیاتر گوتی، تره‌مپ له ئێسته‌وه كه‌وتووه‌ته جموجۆڵی سه‌یر و ڕێككه‌وتنی نامۆ واژوو ده‌كات، له باره‌ی گۆڕانی دۆخی ژینگه و كۆچ و ده‌ستی كار و گواستنه‌وه و ئاژانسه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی هه‌نگاونانه بۆ سیسته‌می تاكڕۆ و دیكتاتۆری له ئه‌مه‌ریكا.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته تره‌مپ فه‌رمانێكی ده‌ركردووه و تێیدا ته‌نیا كارمه‌ندانی ئاسایی مۆڵه‌تیان پێدراوه كه بۆچوونی سیاسی ده‌رببڕن، ئه‌وانه‌ی تر پێویسته له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ خواست و ویستی سه‌رۆك بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان و بۆچوون ده‌رنه‌بڕن كه دژی خواسته‌كانی سیاسه‌تی گشتی حكوومه‌ته‌كه‌ی بێت. هاوكات ڕێككه‌وتنێكی تری واژوو كرد بۆ گه‌ڕان به دوای نه‌وت له ناوچه بوركاناوییه‌كانی ئالاسكا، كه ئه‌مه‌یش به كارێكی سه‌رشێتانه داده‌نرێت، تیمی كۆمپانیاكان بنێردرێنه ئه‌و ناوچانه بوركاناویانه تا به دوای نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی سروشتی بگه‌ڕێن، به‌و په‌له په‌له‌كردنه‌وه و واژووكردنی فه‌رمانێكی له‌مجۆره، به ته‌واوی سه‌یر و نامۆیه.
تره‌مپ ده‌ستی به ده‌ركردنی بڕیاری نامۆ كردووه و دۆخه‌كه به‌ره‌و ترسناكی ده‌بات
جیا له‌وانه تره‌مپ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ڕاسپاردووه كه ماوه‌ی شوفێری بارهه‌ڵگره‌كان بۆ پشوودان درێژ بكرێته‌وه، ڕێ به شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیش ده‌دات كه له هه‌موو كاتێك هاتوچۆ بكه‌ن و پشووی ماوه درێژیشیان هه‌بێت، كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساتێكه، چونكه گازی سروشتی یه‌كێكه له ئاسانترین ماده‌كانی گڕگرتن و مانه‌وه‌ی هێنده له نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ره بارهه‌ڵگره‌كان ترسناكه.
مات دالیك مێژوونووسی ژیانی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پسپۆر له زانكۆی جۆرج واشنتن له‌وباره‌وه گوتی، تره‌مپ كه‌سێكی ناجێگیر و هه‌ڵه‌شه‌یه، ته‌نیا ڕۆژانه سه‌یری جووڵه و مامه‌ڵه‌كانی بكه‌ی و وردی بكه‌یته‌وه لێی تێ ده‌گه‌یت، كه كه‌سایه‌تییه‌كی ڕاڕا و خۆپه‌رستانه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی دووره له كه‌سایه‌تی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له ده‌سه‌ڵات دوور بخرێته‌وه.
دوای شكستهێنان له هه‌ڵبژاردن 78 ڕۆژی له‌به‌رده‌سته تا ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ست بكات، ئه‌مه‌یش به كاته مه‌ترسیداره‌كه ناوده‌برێت
ئه‌ریك سوالویل كۆنگرێسمانێكی تری دیموكراته‌كان ئاشكرای كرد، كه تره‌مپ زۆر به وردی ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت، بیانوو بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن له یه‌كخستنی وڵاته‌كه‌مان و كێشه و شه‌ڕه ئاڵۆزه‌كان، بۆیه پێویسته ئاماده بن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی تره‌مپیش له سیسته‌می سیاسی ئه‌مه‌ریكا دروستی ده‌كات.
گۆڕینی پێوه‌ر و به‌ها و عورفه‌كان له ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، به ته‌واوی كاره‌سات دروست ده‌كات، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوونی ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكاری كه له كه‌سانی زانا و پسپۆر پێكهاتوون، كارێكی هه‌ڵه‌یه و دۆخی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌بات، چونكه تره‌مپ خۆی كه‌سێكی سیاسی نییه و كه هیچ به گوێی هیچ ڕاوێژكارێكیش نه‌كات، ئه‌مه بۆخۆی كێشه‌یه‌كی قووڵتره و نیشانه و ئاماژه‌ی ڕوونن بۆ تاكڕۆیی تره‌مپ و قبووڵنه‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌موو خواستی تره‌مپ ئه‌وه‌یه كه به‌م كارانه‌ی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له لێپرسینه‌وه و سزادان دوور بخاته‌وه، به تایبه‌ت كه جارید كۆشنری زاوای تۆمه‌تی ساخته‌كردنی بڕوانامه‌ی بۆ دروستكراوه، ڕاوێژكار و به‌رپرسانی تیمی تره‌مپیش چه‌ندان تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسایان دراوه‌ته پاڵ، جیا له‌خۆی كه زۆرترین گرفتی له چوار ساڵی ڕابردوو له ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه و گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی یاسا له سه‌رده‌می تره‌مپ گه‌یشتووه‌ته لووتكه.
بێگومان لێكۆڵینه‌وه و دادگه‌ییكردنی تره‌مپ و داروده‌سته‌كه‌ی واته پاراستنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ شكۆمه‌ندی خۆی و باوه‌ڕبوون به به‌ها و بنه‌ماكان كه ئه‌مه‌ریكا له پێناویان دروست بووه، له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك لیخۆشبوون به‌رانبه‌ر به تره‌مپ نه‌یه‌ته دی و ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی قورس بكرێته‌وه و ئه‌میش په‌رچه‌كرداری ده‌بێ و گرفت و كێشه له ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات و نایه‌وێ ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ست بكات.