كچی "پۆڵ گاسكوین" یاریزانی كۆنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، جارێكی تر ناسناوی خانه‌واده‌كه‌یانی خستووه‌ته‌وه ناو ناوان، به‌ڵام ئه‌م به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز له باوكی.
"بیانكا گاسكوین" كچه نمایشكار و به‌شداریكه‌ر له به‌رنامه‌یه‌كی درێژی ته‌له‌ڤزیۆنی، هه‌میشه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی به‌ریتانیا و ئه‌ورووپاوه، به‌شوێن هه‌واڵ و چالاكییه‌كانییه‌وه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه ورووژێنه‌ره‌كانیه‌وه، زیاتر وای كردووه به‌رده‌وام بن له وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌كانی.
باوكی بیانكا، جگه له‌وه‌ی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بووه، له یانه‌كانی، ینوكاسڵ، تۆتنهام، لازیۆی ئیتاڵی، رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی، مدڵزبره و چه‌ند یانه‌یه‌كی تر یاری كردووه و به سه‌دان گۆڵی دروست و تۆمار كردووه. له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌شی 57 یاری كردووه و تێیدا 10 گۆڵی تۆمار كردووه.
بیانكا وه‌ك نمایشكارێكی جلوبه‌رگ خه‌ریكه ناوبانگێكی زۆر په‌یدا ده‌كات، به‌شێكیشی بۆ شۆخوشه‌نگییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هیچ گرنگی به هاندانی یانه‌كان نادات و ده‌ڵێ: من ته‌نیا ته‌ماشای یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌كه‌م.
له ساڵی 2014 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێك كردووه و دواتر جیابوونه‌ته‌وه.
بیانكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئنستاگرام و تویته‌ر هه‌میشه وێنه‌ی خۆی و بۆچوونه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و نزیكی 200 هه‌زار فۆڵۆی له ئینستاگرام هه‌یه.