دره‌نگانى شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه پیاوێك ژنه‌كه‌ی خۆی به فیشه‌ك ده‌كوژێت و دواتریش خۆیشی به چه‌قۆ ده‌كوژرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى تشرینى یه‌كه‌م، نه‌قیب نه‌جات عه‌لى له پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو لە گەڕەکی نه‌دا‌وی شاری کەرکووک بەھۆی کێشەی خێزانییه‌وه پیاوێک بەفیشەک ژنەکەی خۆی ده‌كوژێت و برای ژنەکەیشی بریندار ده‌كات".
زیاتر گوتى، "دواى ڕووداوه‌كه پیاوه‌كه بە چەقۆ له‌لایه‌ن كه‌سوكارى ژنه‌كه‌وه ده‌کوژرێت، پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ست پێ كردووه."
ئاماژه‌ى دا، "پیاوه‌كه ناوی ئەحمەد محەمەد ڕاشده و ژنه‌كه‌ى ناوى هه‌یا زەکەریا زەنوونه و برایە ژنەکە ناوی عەبدولڕەحمان زەکەریا زەنوونه بریندار بووه. به‌ڵام تاكو ئێسته بكوژى پیاوه كوژراوه‌كه دیار نییه".