وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ڕاى گه‌یاندووه، "له ئه‌نجامى هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی
توركیا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی په‌كه‌كه، هه‌شت چه‌كدارى په‌كه‌كه‌مان له‌ناو بردووه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى تشرینى یه‌كه‌م، له ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا هاتووه، "یه‌كه تایبه‌ته‌كانى سوپای توركیا توانیویانه هه‌شت چه‌كدارى په‌كه‌كه له ناوچه‌ی گارا له هه‌رێمى كوردستانى عێراق ببینن، كه ده‌یانویست هێرش بكه‌نه سه‌ر سوپای توركیا و له ئه‌نجامى بۆردومانكردنیان هه‌ر هه‌شتیان له‌ناو بران."
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژه‌ى داوه، "به‌رده‌وام ده‌بين له هه‌وڵه‌كانمان بۆ كۆتایهێنان به مه‌ترسییه‌كانی ڕێكخراوی په‌كه‌كه له خاكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌رمان دروست كردووه".
ساڵانێكە پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" خاكی هەرێمی كوردستانی كردووتەوە گۆڕەپانی هێرشكردنە سەر توركیا، بەوەیش سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی خستووەتە مەترسییەوە.