دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینى بومەلەرزەیەكی بەهێز سنوورە ئاوییەكانی توركیا و یۆنان ده‌هه‌ژێنێت و زیانێكى زۆر به‌ر هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى تشرینى یه‌كه‌م، بومەلەرزەیەكی بەهێز سنوورە ئاوییەكانی شاری ئیزمیری باشوورى ڕۆژئاواى توركیای هەژاند و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 23 بیناو باڵەخانەى نیشته‌جێبوون و بازرگانى گه‌وره داڕمان.
له‌لایه‌كى تره‌وه بومه‌له‌رزه لە یۆنانیشى داوه و زیانێكى زۆرى به كه‌ناره‌كانی دوورگەی سامۆس گەیاندووە.
به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ناوەندى جیۆلۆجی توركیا، "گوڕی بومەلەرزەكە 6.6 پلە بوە بە پێوەری ڕێختەر و هێندە بەهێز بووە لە ئیستانبوڵ و ئاسكى شه‌هیر و چه‌ندان شارى تر‌ى توركیا هەستی پێ كراوە."
تاكو ئێسته به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له توركیا چوار هاووڵاتیى گیانیان له ده‌ست داوه و 120 كه‌سیش به سه‌ختى برینداربوونه، هەندێک لە هاووڵاتییانیش له ئیزمیر لە ژێر باڵەخانە داڕووخاوەکان گیریان خواردووە و داواى هاوكارى به‌په‌ل ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش له زۆربه‌ى ئیزمیر هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت نه‌ماوه.
لای خۆیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێکدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى ڕای گەیاند، "ئامادەی هەموو هاوکارییەکم بۆ وڵاته‌كه‌م".