حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی كرده‌ی تیرۆریستی به ئامانجگرتنی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه ده‌كات و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێ نادا و قبووڵی ئه‌وه ناكات، ده‌ست بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ببرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو 28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، بۆڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرایه ئامانج و بووه هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بوه‌ستێت.
ئاماژه‌ی داوه، به توندی ئه‌و كرده تیرۆریستییه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌و جۆره كرده‌وانه دۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ نادات هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكرێ و ده‌ست بۆ قووتی خه‌ڵكی كوردستان ببرێ و لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌جامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌یش به‌رده‌وامه.