وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و دووپاتی كرده‌وه كه به هه‌موو جۆرێك ڕێگری له گه‌یشتنی چه‌ك به ئێران ده‌كه‌ن و ڕێ ناده‌ن له هیچ بوارێكی پترۆكیمیایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكایش دووپاتی كرده‌وه كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كاروانی گواستنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئێرانی و 1.1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئێران له كه‌نداو گرتووه، كه به قاچاغ هه‌وڵی ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه دراوه.
مایك
پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و گه‌نجینه و دادی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری پێویستیان وه‌رگرتووه و توندترین ڕێوشوێن ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له مامه‌ڵه‌ی نه‌وت و پترۆكیمیاییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و فرۆشتنی چه‌ك به‌و وڵاته.
ڕێوشوێنه‌كان توندوتر ده‌كرێن و به توندی گه‌ماری ئێران ده‌درێت
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكایش هاتووه، كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كه‌شتی پڕ له مووشه‌كی ئێرانی گرتووه، كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه هه‌وڵدراوه بۆ یه‌مه‌ن بگوێزرێنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش نزیكه‌ی 1.1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئێرانی له كه‌نداو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له‌وكاته‌ی هه‌وڵدراوه به قاچاغ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، پێشتریش چوار كه‌شتی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وت كه نه‌وتی ئێرانیان هه‌ڵگرتووه و به‌ره‌و ڤه‌نزوێلا ده‌ڕۆیشتن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
مایك پۆمپیۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌نجامیان داوه، گه‌وره‌ترین هه‌نگاو و ڕێوشوێنن، ڕژدبوونی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌مووان ده‌رده‌خات و هه‌نگاوه‌كانیش توندتر و به‌هێزتر ده‌بن.