رۆناڵدۆ و نانسی عەجرەم و ئەنجلینا جولی بەشداری درامایەكی توركی دەكەن

:: PM:01:26:19/02/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و باشترین یاریزانی جیهان ئامادەكاری دەكات بۆ بەشداریكردنی لە زنجیرە درامایەك كە ئەنجلینا جولی ئەستێرەی هوڵیودی ئەمەریكی و نانسی عەجرەمی گۆرانیبێژی ناوداری لبنانیش بەشداریی تێدا دەكەن.

زنجیرە دراماكە لەلایەن توركەكانەوە بەرهەدێت و بەناوی (Hayat Koprusu) واتە (پردی ژیان) كە جگە لە چەند ئەستێرەیەكی توركی، رۆناڵدۆ و نانسی عەجرەم و ئەنجلینا جولیش رۆلی تێدا دەگێڕن.

زنجیرە دراماكە باس لە دۆخی ئێستای ژیان لە سووریا و بەتایبەتیش دۆخی خراپی ناپەران دەكات، دراماكە رووداوەكانی خێزانێكی سووری دەگێڕنەوە كە بەهۆی شەڕەوە وڵاتەكەیان جێدێڵن و دەبنە پەنابەر لە ئەوروپا.

دراماكە لەلایەن ئەیوب دێرلیك هونەرمەندی ناوداری توركی دەرهێنانی بۆ دەكرێت و مانگی نیسانی داهاتوو دەست بە وێنەگرتنی دەكرێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م