دواى ئه‌وه‌ى له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى شارى سلێمانى، نووسینگه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕى دراو به‌هۆى قه‌رزارییه‌وه مایه‌پووچبوونى خۆى ڕاگه‌یاند، له دواى ئه‌و حاڵه‌ته، بازاڕى دۆلاره‌كه ته‌قه‌ى تێكه‌وتووه و بێ متمانه‌یى لاى هاووڵاتییان دروست كردووه، خاوه‌ن نووسینگه‌كانیش ئاماژه به دۆخى خراپیى بازاڕه‌كه ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ى بنه‌توو، له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى به‌هۆى بڕى 24 بۆ 26 ملیۆن دۆلارى قه‌رزه‌وه، مایه‌پووچبوونى خۆى ڕاگه‌یاند و نووسینگه داخرا، دواى ئه‌و حاڵه‌ته، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه پاره‌یان له نووسینگه‌كان به‌مه‌به‌ستى قازانج دانابوو پاره‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه و ترسیان بۆ دروست بووه.
هێژا ئه‌حمه‌د كه له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى كارى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌كات ده‌ڵێت، "هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته ڕووی دا و بڵاو بووه‌وه كه نووسینگه‌كه مایه‌پووچ بووه و دووكانه‌كه‌ى داخستووه، پشێوى كه‌وته بازاڕه‌كه و كڕین فرۆشتنى ئاسایى ئه‌نجام درا و ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌ى گه‌وره‌یان ده‌كرد به‌جۆرێك حه‌په‌سان".
ئه‌و بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "ئێسته هاووڵاتییان وه‌ك جاران نا‌وێرن و ترسیان هه‌یه پاره له نووسینگه‌كان دابنێن به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕ بۆ قازانج، چونكه مایه‌پووچبوونى ئه‌و نووسینگه‌یه كه ماوه‌ی 25 ساڵه كار ده‌كات، كاریگه‌رى دروست كردووه و ترس و دڵه‌ڕاوكێى خستووه‌ته دڵى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌كه‌ن".
زیاتر ده‌ڵێ، " ئه‌وانه‌ى پێشتر پاره‌یان داده‌نا، ئێسته وه‌ك جاران ناتوانن پاره‌كه به ئه‌مانه‌ته‌وه له بازاڕ و نووسینگه‌كاندا دابنێن، له‌و ڕۆژه‌وه‌ش مامه‌ڵه‌كردن له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى كز بووه و شێواوییه‌كى پێوه دیاره، كاتێكیش هاووڵاتییان پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه له نووسینگه‌كان، بازاڕ كز ده‌بێت و ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه به‌ره‌و كزى ده‌ڕوات و جۆش و خرۆشییه‌كه‌ى پێشووى نامێنێت".
هاووڵاتییه‌ك كه پاره‌ى لاى نووسینگه‌كانى دۆلار دانابوو به‌مه‌به‌ستى مامه‌ڵه و قازانج، بۆ "وشه" گوتى، "له دواى ئه‌و حاڵه‌ته‌كه‌ى كه له بازاڕى دۆلاره‌كه ڕووی دا، ده‌ستبه‌جێ پاره‌كانم وه‌رگرته‌وه و بردمه ماڵه‌وه"، چونكه به گوته‌ى خۆى ئه‌و ڕووداوه زۆر تاساندوویه‌تى كه چۆن نووسینگه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه كتوپڕ مایه‌پووچبوونى خۆى ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌و هاووڵاتییه كه پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه ده‌ڵێت، "چه‌ند كه‌سێك ده‌ناسم كه پاره‌یان به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕ له نووسینگه‌كان داناوه، به‌ڵام دواى ئه‌و ڕووداوه پێوه‌ندییان كردووه به نووسینگه‌كان و پاره‌كانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه".
ئیبراهیم غه‌فوور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى نه‌شوان له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى به "وشه"ى گوت، "دواى مایه‌پووچبوونى ئه‌و نووسینگه‌یه، بێ متمانه‌یى له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى دروست بووه، چونكه بڕى پاره‌كه‌ى زۆر بووه و پاره‌ى هاووڵاتییانیشى تێدا بووه".
زیاتر ده‌ڵێ، "بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى له‌و ڕۆژه‌وه مات بووه و زۆر جووڵه‌ى جارانى نه‌ماوه، چونكه حاڵه‌تى له‌و شێوه‌یه زۆر كاریگه‌رى هه‌یه، ئه‌وانه‌شى پاره‌یان لاى نووسینگه‌ى ئێمه داناوه بۆ كڕین و فرۆشتن، ڕۆژانه پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن تا دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ى كه هیچ كێشه‌یه‌ك نییه".
باسى له‌وه‌ش كرد، به‌وانه‌یان گوتووه كه پاره‌یان لاى ئه‌وان داناوه كه بچن پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌و هاووڵاتییانه خۆشیان ترسیان بۆ دروست بووه و پێوه‌ندى به نووسینگه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پاره وه‌رگرتنه‌وه.
به ڕاى ئابووریناسێكیش ئه‌و حاڵه‌ته‌ى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى ترس لاى هاووڵاتییان دروست ده‌كات، به‌ڵام له چوارچێوه‌ى ئابوورییه‌كى گه‌وره‌دا حاڵه‌تێكى زۆر گه‌وره نییه.
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئه‌و حاڵه‌ته‌ى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى پشێوى دروست كردووه بۆ بازاڕه‌كه و به ڕاى منیش بابه‌ته‌كه ته‌نیا گۆڕینى دراو نه‌بووه".
زیاتر ده‌ڵێ، "دیاریكردنى نرخى دۆلار و گۆڕینه‌وه‌ى سه‌نه‌ده‌كه‌ى بانكى مه‌ركه‌زیى عێراقه، تا بانكى ناوه‌ندى پاڵپشتى دۆلار بكات له عێراق پشێوى دروست ناكات له بازاڕدا، به‌ڵام بێ متمانه‌یى دروست ده‌كات له لاى هاووڵاتییان، متمانه‌ش به نووسینگه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو لاواز ده‌بێت".
سلێمانى - هۆشیار عه‌لى