ئافره‌تێكی ئیسپانیایی ته‌مه‌نی 64 ساڵان، دووانه‌یه‌كی بوو، ته‌ندروستی خۆی و منداڵه‌كانیشی باشن.
له نه‌خۆشخانه‌ی ریكۆلیتاس له به‌رگوشی باكوری ئیسپانیا، ئافره‌تێك له به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی دووانه‌یه‌كی بوو، میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه ئه‌و دووانه‌یه، كچ و كوڕێكن و ته‌ندروستیان باشه.
ئه‌و ژنه له 2012ـێش كچێكی تری بووه، منداڵه‌كه‌ی برده چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌یش به هۆی خراپیی باری دارایییانه‌وه
.
نه‌خۆشخانه‌ی ناوهێنراو رای گه‌یاند، دایك و منداڵه‌كانی ته‌ندروستییان باشه، به‌ڵام هێشتا له نه‌خۆشخانه‌ن، كوڕه‌كه كێشی 2.4 كیلۆگرامه و كچه‌كه‌یش 2.2 كیلۆگرام.
ئه‌و ژنه تا ئێسته له‌باره‌ی به‌خێوكردنی ئه‌و دووانه‌یه‌وه بڕیاری نه‌داوه.
رۆژنامه‌ی ئیلباییسی ئیسپانی، باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دوو ئافره‌تی تری ئیسپانیایی، له ته‌مه‌نی 60ـه‌كاندا منداڵیان بووه.
له ئه‌پرێلی 2016ـیش، ژنێكی هیندی به ناوی دالگینده‌ر كۆر له ویلایه‌تی هاریانا، له ته‌مه‌نی 70ـكاندا منداڵی بوو، منداڵه‌كه‌یشی ته‌ندروستی باش بوو.