بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له سه‌روبه‌ندی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆ ببنه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیا رایان گه‌یاندووه كه یڵدرم و بارزانی له شاری میونشن كۆ ده‌بنه‌وه كه هه‌ردوولایان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاسایش له‌وێن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و كۆبوونه‌وه باسكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت له سه‌روویانه‌وه هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی تیرۆر.
ماوه‌ی سێ رۆژه شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا مێوانداری كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئاسایش ده‌كات به ئاماده‌بوونی 500 كه‌سایه‌تی له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی وڵاتانی دنیا به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌وانه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.