له هه‌فته‌ی 27دا ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات، مێشك به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌شه‌كردن به خێرایی، هه‌روه‌ها له‌و هه‌فته‌یه‌دا كۆرپه‌ڵه به‌نزیكه‌ی یه‌ك سم گه‌شه ده‌كات، درێژییه‌كه‌ی ده‌بێته نزیكه‌ی 24 سم.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی بیست و حه‌وته‌مى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، مێشك به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌شه‌كردن به خێرایی، هه‌وروه‌ها سییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌شه‌كردن.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، پێڵوی چاوه‌كانی كۆرپه‌ڵه ده‌ست ده‌كه‌ن به بوونه‌وه، هه‌روه‌ها تۆڕی چاوه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستبوون، له‌و هه‌فته‌یه‌دا كۆرپه‌ڵه نزیكه‌ی یه‌ك سم گه‌شه ده‌كات، درێژییه‌كه‌ی ده‌بێته نزیكه‌ی 24 سم.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، پیرۆزه له دایك له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، سێ مانگی دووه‌می دووگیانیت ته‌واو ده‌كه‌ی، له‌وانه‌یه هه‌ست به جۆره ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌ك بكه‌ی، منداڵدانت نزیك ده‌بێته‌وه له په‌راسووه‌كانت، به‌مه‌ش سییه‌كانت ناتوانن به‌ته‌واوی هه‌ناسه بكشێن.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له سییه‌كانی منداڵ ده‌كات كه توانای هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه، قسه له‌گه‌ڵ كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت بكه، چونكه ئێسته ده‌توانێت ده‌نگت بناسێته‌وه.