كۆمپانیایه‌كی ئه‌وروپی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، هه‌وڵی داوه بیرۆكه‌ی ئۆتۆمبێلی فڕیو پێش بخات و له ماوه‌ی ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه، بۆیه له ئێسته‌وه نرخه‌كه‌شی دیاری كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ تۆماری بكه‌ن تا ده‌ستیان بكه‌وێ.
كۆمپانیای "PAL-V"ی هۆڵه‌ندی، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و نرخه‌ی داناوه بۆ هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێ ناوی تۆمار بكات كه بریتییه له 600 هه‌زار دۆلار، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژماره‌یه‌ك كه‌س ناویان تۆمار كردووه تا ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان ده‌ست بكه‌وێ.
كۆمپانیاكه بڕیاری داوه له كۆتای ساڵی 2018 دوای كۆمه‌ڵێ ئه‌زموونی تر كه هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ری، به‌ته‌مان به فه‌رمی بیخه‌نه بازاڕه‌وه، پشكنینه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین سه‌لامه‌تیی شۆفێر و سه‌رنشینه‌كانی بپارێزرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان بێت، ئۆتۆمبێله‌كه به دوو جۆر بزوێنه‌ر كار ده‌كات، یه‌كێكیان وه‌ك ئۆتۆمبێلێكی تر به به‌نزین و ئه‌وی تر بریتییه له جۆره بزوێنه‌رێكی تر كه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌كرێته فڕۆكه‌كانه‌وه و جێگه‌ی شۆفێر و سه‌رنشینێك ده‌بێته‌وه.
خێرایی ئه‌و نموونه هۆڵه‌ندییه‌ی كه دروست كراوه ده‌گاته 180كلم/سه‌عات، به‌رزیی فڕینهكهشی ده‌گاته چوار هه‌زار پێ.
كۆمپانیاكه ئامانجی ئه‌وه‌یه وه‌ك ئۆتۆمبێلی ئاسایی به‌كار بێت له‌سه‌ر ڕێگه‌كان و بشتوانێ بفڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڕه‌باڵغیی ڕێگه‌وبان كه‌م بكاته‌وه و به‌كارهێنه‌ر به خێرایییه‌كی زیاتر بگاته شوێنی مه‌به‌ستی خۆی.
ئه‌م نموونه‌یه‌ی دروست كراوه كه هێشتا ده‌ستكاری ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێلێكی ئاسایییه‌وه ببێته ئۆتۆمبێلێكی فڕیو و تایه‌كانی له زه‌وی ببڕێ، پێویستی به 10 خوله‌كه.
نرخه‌كه‌ی كه ئێسته 600 هه‌زار دۆلاره، بڕیاره دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك، بگاته 400 هه‌زار دۆلار، پێشبینیش ده‌كرێ ڕكابه‌ریی زۆری له‌لایه‌ن كۆمانیاكانی تر به‌دوادا بێت، ئه‌مه‌ش نرخه‌كه كه‌متر ده‌كاته‌وه.