به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، پێشبڕكێى كۆترى زاجل له شارى كه‌كووك بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ئه‌نجام درا و له‌و پێشبڕٍكێیه هه‌شت هه‌زار كۆتر فڕێندران كه به‌شداربووى 23 یانه‌ى كۆتربازى بوو له پێنج پارێزگا به‌شدارییان كردبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شارى كه‌ركووك به ناونیشانى "نامه‌ى ئاشتى" پێشبڕكێى وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى كۆترى زاجلى له خۆ گرت، شاخه‌وان محه‌مه‌د به‌شداربووى هه‌ولێر بۆ "وشه" ڕاى گه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى كه‌ركووك وه‌ك نموونه‌ی شارێك بۆ ئاشتیی و پێكه‌وه‌ژیان له نێو 18 پارێزگای عێراق دیاری كرا بۆ ئه‌و پێشبڕكێیه، كه 23 یانه له پێنج پارێزگای عێراق به‌شدار بوون به ناونیشانی پێشبڕكێی "نامه‌ی ئاشتی".
شاخه‌وان ده‌ڵێت، كۆتربازه‌كان له سه‌عات 6:30 ی به‌یانی له گوندی سه‌قزلی رێگه‌ی كه‌ركووك – هه‌ولێر پێشبڕكێیه‌كه‌یان ده‌ست پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌یان له هه‌شت هه‌زار كۆتر كرده‌وه كه به‌یه‌كێك له دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كان داده‌نرێت.
كۆترى زاجل یه‌كێكه له‌و كۆتره هۆشمه‌ندانه‌ى كه ده‌توانێت شوێنى خۆى بدۆزێته‌وه كه تیایدا له دایك بووه و به كۆترى نامهبهریش له كۆندا ناسرابوو.