وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رای گه‌یاند كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌هامه‌تییانه بكه‌ن كه نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جێی هێشتوون و ئه‌و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌شی بۆ هێزه‌كانی عێراق له به‌رامبه‌ر داعش دووپات كرده‌وه، ئێرانیشی به هه‌وڵی كردنه شیعه‌ی عێراق و سووریا تۆمه‌تبار كرد.
مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانه‌ی وته‌یه‌كی له به‌رده‌م كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن تیشكی خسته سه‌ر جموجۆڵی هێزه‌كانی توركیا له هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی داعش و رای گه‌یاند كه له سووریا دوای شاری باب، شاری ره‌قه‌ش كۆنترۆڵ ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی عێراقیشه‌وه چاوش ئۆغڵو دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته پاڵپشتی له هێزه‌كانی عێراق بكرێت و پێویستیشه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌هامه‌تییانه بكه‌ن كه مالیكی بۆ به‌جێ هێشتوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌وه نه‌وه‌ستا و رووی له ئێران كرد و به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر و به‌وه تۆمه‌تباری كرد كه ده‌یه‌وێ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عێراق و سووریا بكاته شیعه و دووپاتیشی كرده‌وه، له‌پێناو جێگیركردنی چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا، پێویسته وتوێژه‌كانی جنێڤ ده‌ست پێ بكرێته‌وه و پێویستیشه رێگه به دروستبوونی كانتۆنه‌كان له سووریا نه‌درێت.
ئه‌مڕۆ عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له میانه‌ی وته‌یه‌كی له به‌رده‌م كۆنگره‌ی میونشن له ئه‌ڵمانیا، ئێرانی به هه‌ناردنی تیرۆر له ناوچه‌كه تۆمه‌تبار كرد و سه‌رسوڕمانی خۆی له‌وه پێشان دا كه چۆن رێكخراوه‌كانی قاعیده و داعش ئێرانیان له ئامانجه‌كانی خۆیان به‌ده‌ر كردووه.