وه‌شانی نووسیار بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك خەڵاتی نووسیارى بۆ کتێبی یەکەمى ساڵى 2021 ده‌ستى به كاره‌كانى كرد. ئه‌مه‌یش دوای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م به‌ناونیشانی "خه‌ڵاتی نووسیار" بۆ 2020 دێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری تشرینی دووه‌م، ئالان په‌ری سه‌رپه‌رشتیاری گشتی وه‌شانی نووسیار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەمى ساڵى 2021 دەنگی نوێی ئەدەبی کوردییه بۆ ساڵی دووەم، كه تێیدا وەشانی نووسیار هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی خەڵاتی یەکەمین کتێب بۆ ئەو نووسەرانەی یەکەم کتێبیان بڵاو دەکەنەوە.
زیاتر گوتى، "خه‌ڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراوەیەکیان نەبووە لە هەرسێ بواری: ڕۆمان، چیرۆک، شیعر".
ڕوونى كرده‌وه، "مەرجی بەشداربوون/تەمەنی بەشداریکردن لە 20-35 ساڵە، پێشتر ھیچ کتێبێکی چاپ و بڵاونەکردبێتەوە، تەنیا ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێن کە بە کوردی نووسرابن، ڕەچاوکردنی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردی لە بەرھەمەکە، بەشدار بوو تەنیا یەک بەرھەم بنێرێت بۆ یەکێک لەو ژانرانەی ئاماژە پێکراوە."
ئاشكرا كرد، "لە ئێسته‌وە تا 30ى نیشانى 2021 به‌شداربوون و ئاره‌زوومه‌ندان دەتوانن بەرھەمەکان بنێرن بۆ
[email protected]، دەبێ تەواوی بەرھەمەکە بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونی کورد نوسرابێت و لەگەڵ ھاوپێچی سی ڤی خۆی بنێرێت."
ئاماژه‌ى دا، خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم پێکهاتووە لە، /وەشانی نووسیار ساڵانە کتێبی یەکەمی سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵات دەکات لە بواری شیعر و چیرۆک و ڕۆمان. خەڵاتەکە بریتییە لە ئەستۆگرتنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە براوەکان و لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی نووسیار لەگەڵ دیاری پارچە سیرامیکی نووسیار دەبەخشرێت."
ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، "ماڵپەڕی کولتووری دیدی من سپۆنسەری میدیایی ئەم خەڵاتەیە."
نووسیار خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئامانجی گه‌یاندنی ڕۆشنبیری و ئیشكردنه له‌سه‌ر به‌ده‌رخستنی ڕۆشنبیری و دیدی جیاواز، ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا خولی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی نووسیاری بۆ ساڵی 2020 به ناونیشانی "محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان – ژه‌نه‌ڕاڵی پایز" سه‌ر پێ خست و تێیدا به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه سێ براوه‌ی هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی شیعر و ڕۆمان و كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیاری كرد. هاوكات له 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش له ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی هه‌رسێ براوه‌كه به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و دادوه‌رانیان به چاپ گه‌یه‌نرا.