له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زیاتر له مانگێكه رێنوێنیی پێدانى پاره‌ى هاندانى مامۆستایان ده‌ركراوه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و پاره‌یه بۆ مامۆستایان خه‌رج نه‌كراوه.
پاره‌ى هاندانى مامۆستایان وه‌ك هاندانێكه بۆ به‌رده‌وامى مامۆستایان له پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ و بۆ مامۆستایانى ناوشار بڕى 100 هه‌زار دینار خه‌رج ده‌كرێت و بۆ مامۆستایانى ده‌ره‌وه‌ى شار بڕى 150 هه‌زار دینار مانگانه خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتیى مامۆستایان نیگه‌رانن له به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان، چونكه تا ئێسته لیستى ناوى مامۆستایانیان بۆ پاره‌ى هاندانى مامۆستایان ئاماده نه‌كردووه.
زیاتر گوتى، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر وه‌زیرى په‌روه‌رده راى گه‌یاندبوو پاره‌كه ئاماده‌یه، به‌ڵام به‌بێ بوونى لیستى ناوى مامۆستایان ناتوانرێت ئه‌و پاره‌یه دابه‌ش بكرێت.
سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایان دووپاتى كرده‌وه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كان له پێوه‌ندیدایه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى خێرا لیسته‌كان ئاماده بكرێت.
له‌باره‌ى ده‌نگۆى دواكه‌وتنى پاره‌ى هاندانى مامۆستایان بۆ چه‌ند مانگێكى تر، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د ره‌تى كرده‌وه و راى گه‌یاند، زۆربه‌ى لیسته‌كان ئاماده‌ن و كه‌متر له مانگێكى تر پاره‌ى هاندانى مامۆستایان خه‌رج ده‌كرێت.
دابینكردنى پاره‌ى هاندانى مامۆستایان له چوارچێوه‌ى هاوكارى چه‌ند رێكخراو و وڵاتێكه بۆ مامۆستایانى كوردستان و ئه‌و پاره‌یه وه‌ك هاندان له‌پاڵ مووچه‌كانیان پێیان ده‌درێت.