نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان شتێكی باون به‌تایبه‌تی له‌مڕۆدا كه مرۆڤه‌كان له‌به‌ر هۆكاری جیاجیا ناگه‌ن به حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان، به تایبه‌تی له ئافره‌تاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌چێته قۆناغێكی مه‌ترسیدار له رووی كارتێكردن له‌سه‌ر ده‌روون و مێشكی ئه‌و كه‌سه و گۆڕانی ره‌فتاره‌كانی به‌گوێره‌ی ده‌وروبه‌رییه‌وه.
بۆیه چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌روونی ترسناك هه‌ن كه ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆی و به‌شێوه‌ی گونجاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، نه‌خۆشه‌كه ده‌بێته كه‌سێكی ترسناك بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ره‌نگه ببێته تاوانكار و بكوژ، ئه‌وه‌ش به‌پێی قسه‌ی جه‌مال فروێز پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش ئه‌وانه‌ن:
1-شێوانی پارانۆی، نه‌خۆش به‌و جۆره شێوانه ره‌نگه هه‌ندێك جار په‌نا بۆ كوشتنی راسته‌وخۆ ببات، چونكه ئه‌و وا خه‌یاڵ ده‌كات كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌یه‌وێ بیكوژیت، بۆیه ئه‌و زووتر ده‌ست ده‌كاته‌وه و هێرشی ده‌كاته سه‌ر.
2-سه‌رع (خوگرتن یان په‌ركه‌م)، ئه‌و ده‌كوژێت و له هۆش خۆیدا نییه و هه‌ستیش به هیچ ناكات.
3-نه‌خۆشیی مه‌ره‌ق، له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه له كه‌سێك بدات و یان له به‌له‌كۆنه پاڵی پێوه بنێت و ئه‌وه‌ش وه‌ك ره‌فتارێكی به نامه‌به‌ست.
4- وه‌سواسی قه‌هری، واته وابه‌سته‌بوونه به بیرۆكه‌یه‌ك كه به‌بێ وه‌ستان له‌ناو مێشك دێت و ده‌چێ و چه‌ند باره ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بینیت كه نه‌خۆشه‌كه به‌بێ هۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌سێك وه‌ك له‌ناو ئاسانسۆر و هه‌وڵی خنكاندنی ده‌دات.
5-خه‌مۆكی ره‌ش، ئه‌گه‌ر گه‌یشته قورسترین دۆخه‌كه‌یه‌وه، ره‌نگه نه‌خۆشه‌كه كه‌سانی خۆشیانی ده‌وێت بیانكوژێت، به‌ر له كوشتنی خۆی، چونكه ئه‌و وا هه‌ست ده‌كات كه دنیا ئه‌وه‌نده ناهێنێت كه تیایدا بژین و زۆر ناخۆشه، بۆیه ئه‌و له سۆنگه‌ی خۆشه‌ویستنیان ئه‌و كاره ده‌كات و ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیداره.