له‌ژێر ناونیشانی "Illusionary Man and illusion of civilisation" ئینسانی وه‌همی و وه‌همی شارستانیه‌ت، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار قه‌ره‌نی جه‌میل هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌ك بۆ كاره‌كانی.
به‌گوێره‌ی ئاگه‌دارییه‌ك كه هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێشانگه‌كه له هه‌ولێر له هۆڵی میدیا، له رۆژانی یه‌ك تا 10ی مانگی ئادار/ مارسی 2017، رۆژانه له سه‌عات چواری ئێواره كراوه ده‌بێت.
قه‌ره‌نی جه‌میل، له ساڵی 1954 له هه‌ولێر له دایك بووه، هونه‌ری شێوه‌كاری له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا خوێندووه و دواتریش له شاری بارسێلۆنای وڵاتی ئیسپانیا كۆرسی لیتۆگرافی ته‌واو كردووه، له ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئیسپانیا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا پێشانگه‌ی كردووه‌ته‌وه.