ئه‌نجێلینا جولی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیوود و چالاكوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ یه‌كه‌م جار له دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ براد پیت ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له ڕێوڕه‌سمێكدا له وڵاتی كه‌مبۆدیا ده‌ركه‌وتن.
ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌نجێلینا له‌و وڵاته، به‌بۆنه‌ی نمایشی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌ی جولی بوو به ناوی "First They Killed My Father" له ئاهه‌نگه‌كه‌دا خۆی و منداڵه‌كانی به شێوه‌یه‌كی شیاو ده‌ركه‌وتن و نیشانیان دا كه دۆخی ژیانیان به ته‌واوی ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئه‌نجێلینا جولی شه‌ش منداڵی هه‌یه كه بریتین له مادوكس (15 ساڵ،)، باكس (13 ساڵ)، زه‌هره (12 ساڵ)، شیلوه (10 ساڵ) و دوانه‌كه‌ی كۆتا كه بریتین له نۆكس و فیفیان (هه‌شت ساڵ). جێی ئاماژه‌یه سێ منداڵی یه‌كه‌می ئه‌نجێلینا هه‌ڵی گرتوونه‌ته‌وه و سیانه‌كه‌ی تر منداڵی ڕاستیی خۆین، به‌ڵام ئه‌و هه‌موویان وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌شێك بووه له كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی.
فیلمه نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجێلینا كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه، باس له جه‌نگاوه‌رێكی وڵاتی كه‌مبۆدیا ده‌كات كه له ساڵانی هه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو له كاتی پاكتاوی به كۆمه‌ڵی وڵاته‌كه، هه‌ندێ كاری قاره‌مانێتی كردووه.