بارزانی و یەڵدرم كۆبوونەوە

:: PM:05:36:19/02/2017 ‌

لە سەروبەندی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، ئەمڕۆ یەكشەم مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بناڵی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆبوونەوە و باسی دۆخی تەناهی ناوچەكە و جەنگی دژ بە تیرۆریان كردووە.

بەپێی سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتیی وەزیرانی توركیا یەڵدرم و بارزانی لە شاری میونشن كۆبوونەتەوە كە هەردوولایان بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاسایش لەوێن.

لە كۆبوونەوەی نێوان یەڵدرم و بارزانی جەخت كراوەتەوە لەسەر پێداگری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها تاوتوێی ئەو وێرانكاری و ئەو نیگەرانیانە كراوە كە بەهۆی گرووپە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكەدا دروست بووە.

كۆبوونەوەكە كە لە چوارچێوەی 53ەمین كۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی میونشن بەڕێوە چووە و تیایدا تاوتوێی هەندێك دیدار، پێشهاتەكانی ناوچەكە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كراوەتەوە لەسەر پێداگری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها تاوتوێی ئەو وێرانكاری و نیگەرانیانە كراوە كە بەهۆی گرووپە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكەدا دروست بووە.

سەرۆك وەزیرانی توركیا لەو كۆبوونەوە جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی كردووەتەوە لەو بارەیەوە و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەویش لەگەڵ ئەو بۆچوونەدایە، هاوكات زانیاری سەبارەت بە دووایین پێشهاتەكانی ناوچەكە خستووەتە ڕوو و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی دیدار و كۆبوونەوەكان.

ماوەی سێ رۆژە شاری میونشنی ئەڵمانیا مێوانداری كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی ئاسایش دەكات بە ئاماژەدەبوونی 500 كەسایەتی لە سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتانی دنیا بەڕێوە دەچێت لەوانە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و ئەنجێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا. 
 
سەرچاوە: ئەنادۆڵو



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل