دەمارگیری و نیگەرانی كەی دەبنە نەخۆشی دەروونی؟

:: PM:05:50:19/02/2017 ‌
رەنگە هەریەك لە ئێمە لە ژیانی رۆژانەیدا لە چەند شتێك بترسێت وەك لە ئاژەڵ و مێرووەكان یان لە شوێنی تاریك یان بەرز، هەروەها رەنگە بەهۆكار تا رادەی نائاسایی و بەبێ هۆكاریش دەمارگیر بین و تووشی نیگەرانی بن، ئاخۆ ئەوانە نیشانەی نەخۆشی دەروونین؟ 

مینا جۆرج پزیشك و سەرۆكی بەشی شیاندنی دەروونی لە نەخۆشخانەی عەباسییە لەو بارەوە دەڵێت كە ئەو كەسانەی بۆ هەموو شتێك نیگەران دەبن و هاوكات تووشی تۆقینی كۆمەڵایەتی بوونەتەوە، واتە چاودێریكردنی هەموو رووداو و كەسەكانی دەورووبەر، ئەوەیان نەخۆشییەكی دەروونییە و ئێستە زۆر بڵاوە، بە تایبەتی بەهۆی توندوتیژییەكانی تیرۆر و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگە كە روو دەدەن. 

بەپێی قسەكانی ئەو پزیشكە نەخۆش بە نیگەرانی لە حاڵەتێكی چاودێریكردنی بەردەوامی رووداوەكانی دەورووبەریدا دەژی ئەوەش بەهۆی هەستكردنی بە نائارامی هاوەڵ بە حاڵەتی خەمۆكییەوە، ئەو نەخۆشییەش دوای دووچاربوون بە تەنگژەیەك وەیا رووداوێكەوە دروست دەبێت كە ئەو نیگەرانییە دێنەتە سەرەوە كە پێشتر نەخۆشەكە دەیشاردەوە و ئەوەش وا دەكات نەخۆش لە دەنگی بەرز و هەڵوێست دەربڕین بترسێت و نوستنیشی لێ تێك بچێت. 

ئاماژەی كرد كە حاڵەتەكانی تووشبوون بە نیگەرانی لە پیاو ئافرەتاندا یەكسانە، بەڵام لای ئافرەتان زووتر تووشی دێنەوە و دووپاتی كردەوە كە پێویستە لەو كاتانەدا سەردانی پزیشك بكرێت و نەخۆشی جەستەییشی نەیتە سەر وەك نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل