حكوومه‌تی توركیا باڵه‌خانه‌یه‌ك كه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره ته‌رمی شێخ سه‌عیدی پیران و هاوه‌ڵه‌كانی له ژێریدا نێژرا بن، كردوویه‌تی به ئاوده‌ستی گشتی له شاری ئامه‌د و نووسه‌ر و ڕۆماننووسێكی كوردیش له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی، خه‌بات لێره‌یه و ئه‌و باڵه‌خانه‌یه بڕوخێنن، شه‌ڕ و دوژمن له ئامێدی و گونده‌كانی بادینان و هه‌ولێر نییه.
جان دۆست و ڕۆماننووس و نووسه‌ری ناوداری كورد له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ناوچه‌ی سووری ئامه‌ده و له‌گه‌ڵیدا نووسیویه‌تی، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه پێی ده‌گوترێ "ئۆرۆیڤی" كه به واتای باڵه‌خانه‌ی سوپا دێت، وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا "ئه‌تاتورك"ی له‌سه‌ره و ڕسته‌یه‌كی قسه‌كانیشی له‌سه‌ر نووسراوه، كه گوزارشت له ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌كات.
له به‌شێكی تردا نووسیویه‌تی، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه له نزیك ده‌روازه‌ی چیا و له نزیك شوورای دیاربه‌كری مێژوویی دروستكراوه، له كاتی دروستكردنیشی، شێخ سه‌عیدی پیران و زیاتر له 45 هاوه‌ڵی تری دوای شكستی شۆڕشه‌كه‌یان له حوزه‌یران/یۆنیۆی 1925 شه‌هیدكران و له‌سێداره‌دران، ئه‌تاتورك بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خوێنی كورد كۆماری توركیا به‌رز بكاته‌وه، گۆڕی شێخ سه‌عید و یاوه‌ره‌كانیشی شوێنبزركران و تا ئێسته‌یش نازانرێ له كوێ به‌خاكسپێردراون. به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ده‌گوترێ كه له ژێر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ته‌رمی شێخ سه‌عید و یاوه‌ره‌كانی به‌خاكسپێردراون.
جان دۆست نووسیویه‌تی، چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته بڕیار بوو ئه‌و باڵه‌خانه‌یانه بڕووخێنرێ و دانه‌یه‌كی تازه له شوێنی دروست بكرێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه له ژێر باڵه‌خانه‌كه ته‌رمی شێخ سه‌عیدی پیران و هاوه‌ڵه‌كانی نێژراون، بۆیه توركیا بڕیاری دا باڵه‌خانه‌كه بكاته ئاوده‌ستی گشتی بۆ هه‌موو خه‌ڵك، بۆیه‌ش ئه‌م بڕیاره درا، تا سووكایه‌تی به گه‌لی كورد و سیمبۆله‌كانی بكه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه له‌وباره‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم، كه خه‌باتی ڕاسته‌قینه لێره‌یه (له ئامه‌د) نه‌ك له شه‌قامه‌كانی ئامێدی و گونده‌كانی بادینان، دوژمن لێره‌یه نه‌ك له هه‌ولێر، له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته له دۆخی پێوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا تێ بگه‌ین، ده‌توانین ناوی بنێن پێوه‌ندییه‌كی نه‌خوازراو كه به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری سه‌پاندوویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كۆتایی بێنین له ڕشتنی ژه‌هری ڕق و تووڕه‌ی و تۆمه‌تی خیانه‌ت و به‌كرێگیراوی دانه پاڵ یه‌كتر و دانه پاڵ حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌سه چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی له ڕێی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن دژ به‌و به‌شه‌ی كوردستان كه ئاڵای كوردستان له 1991ه‌وه به ئازادی لێی ده‌شه‌كێته‌وه.
جان دۆست ده‌ڵێ، داوا له جه‌ماوه‌ر له فه‌یسبووك ده‌كه‌م، كه دووركه‌ونه‌وه له گرژی كه زۆر زیاتر زیان به‌خۆمان ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ڕوومان له‌و باڵه‌خانه‌یه بێ و وێرانی بكه‌ین، چاودێری دروشمی هاندان و هه‌ڵمه‌ته‌ی دنه‌دان ده‌كه‌م، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانم ده‌كات، ده‌زانم كه گه‌ڕێكی تری وێرانكردنی خۆمان له نێو خۆمان چاوه‌ڕێمان ده‌كات، هیوادارم كه عاقلمه‌ندان فشار له‌سه‌ر حزب بكه‌ن، به خواست و حه‌زه‌كانیان دا بچنه‌وه و سه‌ركێشی نه‌كه‌ن، له كۆتاییدا هه‌مووان زیان ده‌كه‌ن و به هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه له مه‌یدانی مێژوویش ده‌چنه ده‌ره‌وه.