كەركووك لە پێدانی 20 سەعات كارەبا نزیك دەبێتەوە

:: PM:07:21:19/02/2017 ‌
كارەبای شاری كەركووك لە پێدانی 20 سەعات نزیك دەبێتەوە فەرمانگەی كارەبای كەركووكیش ئاشكرای دەكات كە پێدانی كارەبا بەرەو باشی دەڕوات و محاویلەی یەدەگیشیان هەیە و بەشێك لە گەڕەكەكان 20 سەعات كارەبایان پێ دەدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دراون بە "وشە" لە شاری كەركووك پێدانی كارەبای نیشتمانی لە 20 سەعات نزیك دەبێتەوە و لە ئەگەری بەكارهێنانی بەشێوەیەكی باش ئەوا سەرجەم گەڕەكەكانی شاری كەركووك ڕۆژانە 20 سەعات كارەبایان پێ دەدرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئێستا كێشەی محاویلە نەماوە لە شارەكە و پێدانی كارەبا لە 12 سەعات بەرزر كراوەتەوە بۆ نزیكەی 20 سەعات و چەند گەڕەكێكیش ڕۆژانە 20 سەعات كارەبایان پێ دەدرێت.

لەماوەی ڕابردوو شاری كەركووك هاوشێوەی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان كێشەی سووتانی محاویلەی كارەبای هەبوو بۆیە پێدانی كارەبای نیشتمانی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزییبوو بۆ كەمتر لە 12 سەعات.



وشە - رامیار جەواد