ماستەر لە هەنگاریا بخوێنە و پارەش وەربگرە

:: PM:07:23:19/02/2017 ‌

لە ئاگادارییەكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە تیایدا زەمالەی خوێندن بۆ 30 فێرخواز دابین دەكات لە خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، هەروەها مانگانە بڕێك پارەش وەك پاداشت بە خوێندكار دەدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم لە ئاگادارییەكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاتووە، لە چوارچێوەی رێككەوتنامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سی كورسی خوێندن 10 ماستەر و 20 دكتۆرا، وەك زەمالەی خوێندنی باڵا بۆ فێرخواز و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەێنێت، هەر قوتابیەكیش بڕی 130 یۆرۆی مانگانە بۆ خەرج دەكرێت و كرێی بەش ناوخۆیی و گواستنەوەی بۆ دابین دەكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرای دەكات كە هەر كەسێك مەرجەكانی تێدایە و ئارەزووی خوێندن لەو وڵاتە دەكات، تكایە تا وادەی دیاریكراو كە (5/3/2017)یە فۆرمی تایبەت بەو زەمالەیە پڕ بكەنەوە.

یەكەم/ مەرجەكان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر

-پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.

- پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دەزگە و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو سال خزمەتی لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامەدا هەبێ.

-دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٪٦٥) كەمتر نەبێت.

  -دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.

-خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە و دەبێت پێشكەشكار بە لایەنی كەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاكەی لە تاقیكردنەوە ستانداردەكانی دیكەی توانستی زمان كە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT)(خشتەی بەراوردكاری هاوپێچە).

-دەبێت داواكار لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).

-ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەر ناكات، هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناكرێت.

-كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پێوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندندنی پێ دەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

-كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن هەنگاریاوە مانگانە بڕی نزیكەی (١٣٠) یۆرۆی وەك دەرماڵەی مانگانە پێ دەدرێت، لە هەمان كاتدا بیمەی تەندروستی و  كرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆیی لە زانكۆ بۆ دابین دەكرێت، بەڵام كرێی فرۆكەی بۆ دابین ناكرێت.   
 
-دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردن ڕێكەوتی (٥/٣/٢٠١٧).

بۆ زانیاری زیاتر و پێشكەشكردن بۆ خودی بەرنامەك كلیك لێرە بكە

تێبینییەكان:

وەزارەتەكەمان هیچ بوارێكی تایبەتی بۆ پێشكەشكردن دیاری نەكردوە، بەڵكو پێشكەشكار بۆی هەیە بۆ هەر بەرنامەیەك داواكاری پێشكەش بكات، بەڵام دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).

-پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ و تەنیا لە ڕێگەی وێبسایتی سەرەكیی زەمالەی (هەنگاریا) دەبێت.

 -دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا، وەزارەتەكەمان لەسەر بنەمایی ئەو مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبركێ، كاندیدە سەركەوتوەكان هەڵدەبژێرێت.

-ئەگەر كاندیدی سەركەوتوو پاشگەز بوەوە یا لە خوێندن بەردەوام نەبوو، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و جارێكی دیكە بۆی نییە داواكاری پێشكەش بە هیچ بەرنامەیەكی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یا دەرەوە بكات.

هەر كاتێك كاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشكەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەكەمان بكات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەكەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ لە رێگەی وێبسایتی زەمالەكەیە، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەكەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، لەبەر ئەوە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەكە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەكەمان، بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.

یەكەم/ مەرجەكان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا

-پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.

-پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دەزگە و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو سال خزمەتی لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە هەبێ.

 -دەبێت كۆنمرەی ماستەری لە (٪70) كەمتر نەبێت.

   -دەبێت تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.

  خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشكەشكار بە لایەنی كەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاكەی لە تاقیكردنەوە ستانداردەكانی دیكەی توانستی زمان كە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT)(خشتەی بەراوردكاری هاوپێچە).

-دەبێت داواكار لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت).

-ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەر ناكات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناكرێت.

-كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پێوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەكان.

-كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیكەی (٤٥٠) یۆرۆی وەك دەرماڵەی مانگانە پێ دەدرێت، لە هەمان كاتدا بیمەی تەندروستی و  كرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانكۆ بۆ دابین دەكرێت. بەڵام كرێی فرۆكەی بۆ دابین ناكرێت. (بۆ زیاتر ووردەكاری تكایە سەردانی وێبسایتی زەمالەكە بكەن).
-دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردن ڕێكەوتی (٥/٣/٢٠١٧).

-بۆ زانیاری زیاتر و پێشكەشكردن بۆ خودی بەرنامەكە كلیك لێرە بكە.


تێبینیەكان:

-وەزارەتەكەمان هیچ بوارێكی تایبەتی بۆ پێشكەشكردن دیاری نەكردوە، بەڵكو پێشكەشكار بۆی هەیە بۆ هەر بەرنامەیەك داواكاری پێشكەش بكات، بەڵام دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت.)

-پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ و تەنیا لە ڕێگەی وێبسایتی سەرەكیی زەمالەی (هەنگاریا) دەبێت.

-دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا، وەزارەتەكەمان لەسەر بنەمایی ئەو مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبركێ، كاندیدە سەركەوتوەكان هەڵدەبژێرێت.

-ئەگەر كاندیدی سەركەوتوو پاشگەز بوەوە یا لە خوێندن بەردەوام نەبو، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و، جارێكی دیكە بۆی نییە داواكاری پێشكەش بە هیچ بەرنامەیەكی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یا دەرەوە بكات.

-هەر كاتێك كاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشكەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەكەمان بكات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەكەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.

-لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ لە رێگەی وێبسایتی زەمالەكەیە، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەكەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، لەبەر ئەوە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەكە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەكەمان، بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن. 



وشە - رامیار جەواد