بڕیاره سبه‌ی كتێبێكی نوێی فارس نه‌وڕۆڵی نووسه‌ر له هه‌ولێر بڵاو ببێته‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری كتێبخانه‌ی ئاشتیش چه‌ندان زانیاری ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی تشرینی دووه‌م، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ئاشتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "سبه‌ی سێشه‌م 10ی تشرینی دووه‌م، سه‌عات 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆ، له رێوڕه‌سمێكی جیاواز كتێبی (ده‌روازه‌ی چه‌مكه‌كان) له‌لایه‌ن فارس نه‌وڕۆڵی نووسه‌ر نووسراوه له كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر له بازاڕی دوان تاون بڵاو ده‌بێته‌وه، كتێبه‌كه باسی هه‌موو چه‌مه‌كان ڕوون ده‌كاته‌وه، قه‌باره‌ی كتێبه‌كه بریتییه له 800 لاپه‌ڕه، هه‌ر له رێوڕهسمهكهیشدا خوێندنه‌وه بۆ كتێبه‌كه ده‌كرێت".
زیاتر گوتی، "ئه‌وه‌ی گرنگه باسی لێوه بكه‌ین، ئه‌م كتێبه فرۆشتنه‌كه‌ی جیاوازه، واتا پاره‌دانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و نووسه‌ر له‌كاتی كڕینیشیدا واژووی خۆی له‌سه‌ر كتێبه‌كه بۆ خوێنه‌ران ده‌كات".
ڕوونی كرده‌وه، "هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه كتێبه‌كه ده‌كڕێت، چه‌ند پاره‌ی دانا ئێمه قبووڵمانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و كتێبه بۆ نه‌خۆشانی نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی ده‌ڕوات".
كتێبخانه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه كار و چالاكی كولتووری و وه‌شاندنی كتێب ده‌كات، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به كار و چالاكی ئه‌ده‌بی و كولتووری و هونه‌ری كردووه و زۆرترین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ناساندنی كتێب له كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.