بووە یەكەم خانمە میسری ئەم كارە بكات

:: PM:08:25:19/02/2017 ‌

ماجیدە مالیك، بووە یەكەم میسڕی، كە بتوانێت فڕۆكەی زەبەلاحی بۆینگ 777 لێبخوڕێت و وەك خۆی دەڵێ بۆ هەموو گەشتێكی دووردرێژ ئامادەیە.
ئەو خانمە میسڕییە، بووە یەكەم ئافرەت بتوانێ ئەو جۆرە فڕۆكەیە لێ بخوڕێ، دوای ئەوەی بووە كاپتنی فڕۆكەی بۆینگ 300-777، تا ئێستە 3400 سەعات فڕۆكەی لە ئاسماندا گەڕاندووە، ئەوەیش كارێكی ماندووكەرانەیە بۆ خانمێك، لە كاتێكدا پێشتر تەنیا پیاوان ئەو كارەیان كردووە.
ماجید مالیك هەر لە منداڵییەوە هیوای ئەو كارەی هەبووە، باوكیشی مالیك عەدلی فڕۆكەوان بووە، بۆیە دوای تەواوكردنی خوێندنی دواناوەندی، چووەتە ئەكادیمیای فڕۆكەوانی و دوای دەرچوونی، پەنای بۆ باوكی نەبردووە تا ببێتە نێوندگیری بۆ پێوەندیكردن بە كۆمپانیای فڕۆكەوانی میسڕ، بۆیە رووی لە كۆمپانیایەكی تایبەتی فڕۆكەوانی كردووە و لە 2005 تا 2008 كاری كردووە،  دوای پێشكەشكردنی داوا بۆ تاقیكردنەوە لە هێڵی فڕۆكەوانی میسڕ، شكستی خواردووە، دواتر لە 2008 كۆمپانیاكە داوای دوو فڕۆكەوانی دیكەی كردووە، لەوێدا سەركەوتوو بووە و كەس نەیزانیوە كچی نەقیبی فڕۆكەوانی و یەكێك لە گەورەكانی فڕۆكەوانیی كۆمپانیاكە بووە. خۆی رایگەیاندووە ویستوویەتی پلە بە پلە و بەمافی خۆی، بێ نێوەندگیری باوكی، ببێتە فڕۆكەوان لەو كۆمپانیایە، تەنانەت دوای سێ ساڵ كاركردن، ئینجا زانیویانە كچی ئەو فڕۆكەوانە گەورەیەیە.
ئەو رایدەگەیەنێت، گەشی دوورودرێژ و بێزاركەری بەرەوی ئەورووپا و ئەمەریكا دەكات و بۆ هەر گەشتێك بە باشی ئامادەیە، بە تایبەت لە فڕۆكەی 355 نەفەرگر، هەموو مانگێك سێ گەشت دەكات و 55 سەعات بە هاژووشتنی فڕۆكەوە سەرقاڵە، دكتۆر ئەحمەد كاملی هاوسەری یارمەتیدەریەتی بۆ ئەو كارە.
ئەو رایدەگەیەنێت كە تا ئێستە 3400 سەعات فڕۆكەی لێخوڕیوە.
بۆ زانین، فڕۆكەی بۆینگ 777، گەورەترین جۆری فڕۆكەیە، 283 تا 368 كەس هەڵدەگرێت، لە سێ پلیكانەدا.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د