رۆناڵدۆ كە زانی كامێرای لەسەرە، دەموچاوی سوور هەڵگەڕا

:: PM:08:26:19/02/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای سڵاوكردن و دەمەتەقێیەكی كورت و سوعبەتێك لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی یانەكەیان، كاتێك زانی زوومی كامێرای لەسەرە، دەموچاوی سوور هەڵگەڕا و دەستی بە دەموچاوییەوە گرت.
پێش یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و ئیسپانیۆل لە خولی ئیسپانیا، كە دوێنێ ئەنجام درا، رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، لەگەڵ دیێگۆ لۆپێزی گۆڵپارێزی پێشووی یانەكەیان، كە ئێستە گۆڵپارێزی یانەی ئیسپانیۆلە، دووا، سوعبەتی لەگەڵ كرد و پێی وت بەرەو كەچەڵی دەڕۆیت و 3600 داوە موو بە پرچتەوە ماوە، ئەوەیشی بە پێكەنینەوە پێ وت، دواتر باوەشیان بە یەكدا كرد و لێك دوور كەوتنەوە، لەو كاتەدا ئەلڤارۆ مۆراتای یاریزانی ریاڵ مەدرید بە رۆناڵدۆی وت زووی كامێرات لەسەرە، رۆناڵدۆ دەستی بە دەموچاوییەوە گرت و سوور هەڵگەڕا، بەو پێیەی ئەو گوتانەی لەگەڵ لۆپێز كردوونی، نێوانی خۆیان بووە و نیگەران بووە ببێتە باسوخواسی مێدیا.
زۆر جاران، زوومی كامێراكان بۆ گرتنی دیمەنی تایبەت، خۆیان بۆ یاریزانان و كەسانی بەناووبانگ خۆیان مەڵاس دەدەن و ڕاوی دەگمەنە دیمەنەكان دەكەن.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د