په‌تاته‌ی کوڵاو ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه‌

:: PM:09:01:19/02/2017 ‌
توێژەرانی بواری تەندروستی ڕایان گەیاند، خواردنی پەتاتەی کوڵاو بەبێ خوێ و بەبێ هیچ جۆرە شتێکی تر، سوودمەندە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، چونکە بە جۆرە پێکهاتەیەک دەوڵەمەندە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی کارا چەوری لەش بتوێنێتەوە، بەبێ ئەوەی کاردانەوەی خراپ بۆ سەر لەش جێ بهێڵێت.

دكتۆر موسا خەتیب پسپۆر لە بواری خۆراک و سیستەمی پارێزی جیهانی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، ئاماژەیدا بەوەی کە، جۆرە ماددەیەک لە نێو پەتاتەی کوڵاودا هەیە دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو رێژەی چەوری لەش کەم بکاتەوە، بێ ئەوەی زیان بە دڵ و ئەندامەکانی تر بگەیەنێت.

جگە لەمەش سوودی تریشی هەیە، لەوانە:

پاراستنی لەش لە تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، بەوەی کە خاوەنی کۆمەڵێک کانزای گرنگە بۆ لەش وەکو، ئاسن و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر لەگەڵ ڤیتامین سی .

سه‌رچاوه‌: tabiat


وشە - عه‌لی سدیق