ئەمڕۆ یەكشەم، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان برێت مەكگورك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژ بەداعش رای گەیاند، لە رووی سەربازی و ئابوورییەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەین بەپێی ئەو ستراتیژەی هەمانە.
ئەمڕۆ یەكشەم و لە سێیەم رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ برێت مەكگورك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی داعش كۆ بووەوە.
دوای دیدارەكە، مەكگورك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا و رای گەیاند، كۆبوونەوەیەكی زۆر باشمان لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجام دا و باسمان لە كردەوەگەلی مووسڵ كرد.
زیاتر گوتی، پێمان وایە بێ هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئەم كارە ناكرێت و بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە لەناوبردنی داعش گفتوگۆی وردمان كرد.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی داعش گوتی، لە رووی سەربازی و ئابوورییەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەین بەپێی ئەو ستراتیژەی هەمانە.
لای خۆیەوە فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم كە هاوەڵی بارزانی دەكات بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی میونشن، رای گەیاند كە پێوەندییەكانی نێوان حكوومەتی نوێی ئەمەریكا و كوردستان بووە خاڵی گرنگی دیدارەكەی بارزانی و ماكگۆرك، كە هەروەها باشی جەنگی مووسڵ و دۆخی عێراق بە گشتی كرا.
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ سەرانی ژمارەیەكی زۆری وڵاتانی بەشداری كۆنفرانسەكە كۆبووە.