گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بە شوفێران دەدات كە پێویستە زۆر ئاگەداربن لەو پیادرۆیانەی كە بەردەوام موبایل و ئایپاد بەكار دەهێنن، بۆیە ئێستە كاتی ئەوە هاتووە جۆرە هێمایەكی نوێ بەكار بهێنین.
ئەمڕۆ یەكشەم رائید فازڵ حاجی حوسێن گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بڵاوی كردووەتەوە كە وابزانم ئیستە كاتی ئەوە هاتووە ئەم هێمایە لە شەقامەكانماندا دابنیین، چونكە ئێستە خەڵك بە بەردەوام خەریكی بەكارهێنانی ئایپاد و مۆبایلن.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، تەنانەت لەكاتی پەڕینەوەش ئەوان بەكاری دێنن و ئەگەر ئەم هێمایە دابنێین دەبێت لە هەمو شار دایبنێین، تكایە رەچاوی مەترسیی ئەم هەڵسوكەوتە بكەن.
ڕۆژانە لە هەرێمی كوردستان چەندین ڕٍووداوی هاتوچۆ ڕوو دەدات بەهۆی بەكار هێنانی موبایل لەلایەن شوفێر و پیادەڕۆكانەوە، لەو كاتەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ ساڵانە زۆرترین هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان دەكاتە قوربانی.