بڕیاره ئه‌مڕۆ كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر كۆڕێكی ئه‌ده‌بی بۆ نووسه‌ر و ڕووناكبیری كورد دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ساز بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ئاشتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ سه‌عات 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆ، له رێوڕه‌سمێكدا كۆڕێك بۆ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ساز ده‌كه‌ین".
زیاتر گوتی، "كۆڕه‌كه له شاری هه‌ولێر ده‌بێت له‌ناو بازاڕی داون تاون له نهۆمی دووه‌م له‌ناو كتێبخانه‌ی ئاشتی، هاتن بۆ هه‌مووانه".
ئاشكرای كرد، "كۆڕه‌كه له‌لایه‌ن خانه‌ی كولتووری و كتێبخانه‌ی ئاشتییه‌وه به‌ناونیشانی (ئیمپڕاتۆرییه‌تی میدیا) ساز ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نووسه‌ر له هه‌مان كۆڕدا باسی كتێبه چاپكراوه‌كانی ده‌كات، دواتر به واژووكردنی له‌سه‌ر كتێبه‌كانی كۆڕه‌كه كۆتایی دێت".
ڕوونی كرده‌وه، له سه‌رجه‌م كۆڕه‌كانمان ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بن.
كتێبخانه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه كار و چالاكی كولتووری و وه‌شاندنی كتێب ده‌كات، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به كار و چالاكی ئه‌ده‌بی و كولتووری و هونه‌ری كردووه و زۆرترین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ناساندنی كتێب له كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.