رۆژی سێشه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته پاریس و
له كۆشكی ئه‌لیزێ له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاندی سه‌رۆكی فڕه‌نسا كۆ ده‌بێته‌وه.
به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی elysee ی فڕه‌نسی كه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه بڵاوی كردۆته‌وه، رۆژی سێ شه‌ممه 21/2/2017 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك ده‌گاته پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕه‌نسا كۆده‌بێته‌وه.
له كۆتایی 2014 و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ فرانسوا هۆلاند دوو جار سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، له ماوه‌ی ساڵی 2016ش سه‌رۆكی هه‌رێم جارێك سه‌ردانی پاریسی كردوه و ئه‌مه‌ش دووه‌م جاریه‌تی كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2016 و سه‌ره‌تای 2017 سه‌ردانی فره‌نسا ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له كاتێك دایه كه پێشتر له لایه‌ن سه‌رۆكی فڕه‌نساوه به فه‌رمی داوه‌ت كراوه.