كاتێك دوو هاوسه‌ر وێنه‌یه‌كی یادگاری ده‌گرن، له پشتیانه‌وه و له نێو ده‌ریاكه‌دا، ماسییه‌ك ده‌بینرێت كه پێده‌كه‌نێت، ئه‌وه‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌رای دروست كردووه.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره، له كاتی مۆڵه‌ت و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له یه‌كێك له دوورگه گه‌شتیارییه‌كاندا، وێنه‌یه‌كی یادگاری ده‌گرن، كه له پشتیانه‌وه ماسییه‌كی جۆری ره‌ی ده‌رده‌كه‌وێت به شێوه‌یه‌كی سه‌یر پێده‌كه‌نێت.
ئه‌و گه‌نجه‌ی وێنه‌ی دایك و باوكی گرتووه، وێنه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆڕبه‌نده‌كانی ئینته‌رنێتدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له سایتی ریدێت، كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ران و سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌و سایته‌وه به‌داوی خۆیدا هێناوه و له‌وێوه به خێرایی وێنه‌كه له تۆڕ و سایته‌كانی تریش بڵاو بووه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان به به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری وێنه‌كه‌یان كردووه و وایان لێ كردووه پێكه‌نینی ماسییه‌كه سه‌یرتر ده‌ربكه‌وێ.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینیستاگرام له ئینته‌رنێت، نووسیویه‌تی: ماسییه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ندێ حه‌شیشی كێشابێت.
كه‌سێكی تر نووسیویه‌تی: چاوه‌ڕواننه‌كراو، دایك، باوك جێ ده‌هێڵێت و ده‌چێت له‌گه‌ڵ ماسیی رای بژیت.
ماسی رای، جۆرێكی گه‌وره‌ی ماسییه و له ئاوه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ژیت، له‌و جۆرانه‌یه له ئاوی قووڵدا (ژێر200 مه‌تر) ده‌ژی، به‌ناوبانگترین رووبار كه ئه‌و جۆره ماسییه‌ی لێ بژیت، رووباری میكۆنگه. هه‌ندێ جار درێژیی ئه‌و جۆره ماسییه ده‌گاته 240 سانتیمه‌تر.