دواى جێگیركردنى دوو كەشتی تایبەت بە ڕووپێوی و گەڕان، توركیا سێیه‌م كه‌شتى تایبه‌ت به دەرهێنانی گازی سروشتی ڕه‌وانه‌ى دەریای ڕەش كرد.
فاتیح دۆنمێز وەزیری وزەی توركیا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئاشكراى كردووه، "وڵاته‌كه‌ى سێیه‌م كەشتی تایبەت بە دەرهێنانی سەرچاوەكانی وزە و گازی سروشتی و ڕوپێوی و گەڕانى ڕەوانەی دەریای ڕەش كردووه".
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "لە بەندەری حەیدەر پاشا سه‌ره‌تا ئامادەكاریییهكان بۆ كەشتییەكە كراوه و ئەمڕۆ دەگاتە بەندەری فیلیۆس لە دەریای ڕەش. به‌هۆیه‌وه لە كارەكانی دەرهێنانی وزە و هەڵكەندن لە كێڵگەی توركاڵی یەك لە دەریای رەش، گەیشتوونەتە قوڵایی دوو هەزار و 600 مەتر".
مانگی تەمووزى ساڵى 2020، توركیا ده‌ستى به ڕووپێوی و گەڕان بە دوای وزەی سروشتى لە دەریای ڕەشدا كرد، تا ئێسته دوو كەشتی تایبەت بەو كارە لە دەریای ڕەشدا جێگیر كردووه.