ئه‌گه‌رچی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێشی له‌شیان كه‌م بكه‌ن باشتره، به‌ڵام به گشتی خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم سوودی زۆرتره.
هه‌موو به‌یانییه‌ك پێویسته كووپێك ئاوی گه‌رم بخۆیته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته هۆی چالاكردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی گه‌ده و هه‌ناو، هه‌روه‌ها ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی هێوركردنه‌وه ده‌ماره‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رس و به گشتی زۆربه‌ی كۆئه‌ندامه‌كان چالاك ده‌كاته‌وه.
شه‌و پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وی، هه‌رچیت خواردبێت، ڕه‌نگه له گه‌ده و ته‌واوی هه‌ناودا مادده‌ی ژه‌هراوی دروست كردبێت، كاتێك به‌یانان كووپێك ئاو ده‌خۆیته‌وه، هه‌موو ئه‌و ژه‌هرانه ناهێڵێ و پاكی ده‌كاته‌وه، بۆیه وا باشیشه شه‌وان به چه‌ند سه‌عاتێك پێش خه‌وتن هیچ نه‌خۆی.
خواردنه‌وه‌ی كووپێك ئاوی به‌یانان، ڕێگریش له ڕه‌قبوونی ماده چه‌وره‌كانی جه‌سته ده‌دات و هێوری ده‌كاته‌وه، ده‌شبێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌ورییه تازه‌كان، پێش ئه‌وه‌ی چڕ ببنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مانه هیچی له سووده‌كانی ئاوی سارد كه‌م ناكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی كه جووڵه‌یه‌كی زۆریان كردووه، به خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد باشتر په‌ستانه‌كانی خوێنیان هێور ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رچه‌كانی میز به خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد پاك ده‌بێته‌وه.