چێڵسی و مانچستەر یونایتد رووبەڕوو دەبنەوە
یەكەتیی تۆپی پێی ئینگلیزی دوێنێ یەكشەم تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی 8ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی ئەنجام دا و تێیدا هەردوو یانەی چێڵسی و مانچستەر یونایتد بەر یەك كەوتن.
ئەنجامی تیروپشكەكە بەمشێوەیە بوو:- چێڵسی – مانچستەر یونایتد، میدلزبرە – براوەی یارییەكەی نێوان (هادرسڤیلد و مانچستەر سیتی)، تۆتنهام – ملوال، لینكۆلن – براوەی یارییەكەی نێوان (ئارسناڵ و ساتوون سیتی).
جێی باسە یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی ئارسناڵ و ستوون سیتی ئەمڕۆ دووشەم سەعات 10:55ی شەو بەكاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت، یاریی گەڕانەوەی نێوان مانچستەر سیتی و هادرسڤیلد لە رۆژی 28ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت بەهۆی ئەوەی لە یاریی چووندا هەردوو یانەكە بەبێ گۆڵ یەكسان ببوون.
وشە -
ئامانج ئهكرهم