دۆمینیكا و سانت كیتس و چه‌ندان وڵاتی كاریبی، پرۆگرامی جیاوازی به‌هاووڵاتیبوونن كه ئێسته خواستیان له‌سه‌ره و زۆربه‌ی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕوو له كڕینی ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارێزه‌رێكی كورد چه‌ند زانیارییه‌كی ترسناك له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زنامه‌ی سانت كیتس ئاشكرا ده‌كات، داوا ده‌كات هاووڵاتییان ئاگادار بن پاره‌كانیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی تشرینی دووه‌م، ڕاوێژكار یاسایی پارێزه‌ر یوسف سامان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتییان پێش كڕینی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سانت كیتس، ئه‌م زانیارییانه بزانن به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن نووسینگه‌كانی كڕینی ڕه‌گه‌زنامه‌وه فێڵیان لێ كراوه.
ڕوونی كرده‌وه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شنگنی پێشتر له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پاسپۆرتی سانت كیتسدا، بۆیه پاره‌كه‌ت به فیڕۆ مه‌ده و ئه‌و ناسنامه‌یه مه‌كڕه، هه‌روه‌ها نرخی پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه‌ی سانت كیتس زیاتره كه له 150.000$ ده‌ست پێ ده‌كات به بێ هیچ ڕسوماتێك، بۆیه وریابن له زۆر وه‌رگرتن و زیاد وه‌رگرتن له‌لایه‌ن نووسینگه‌كانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئاشكرای كرد، "هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی سانت كیتس ناتوانن گه‌شت بكه‌ن بۆ چین، بۆیه ئه‌وانه‌ی بازرگانن ناتوانن سوود له‌م پاسپۆرته وه‌رگرن، هه‌ر زانیارییه‌كی ترتان پی َبده‌ن له‌وباره‌یه‌وه ڕاست نییه".
ڕوونی كرده‌وه، "سانت كیتس هیچ نوێنه‌ر یان نوێنه‌رایه‌تییه‌كی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان نییه و نازانرێ كێ مامه‌ڵه‌كه‌ی یاساییه و كێ یاسایی نییه، له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند ڕه‌گه‌زنامه‌یه‌كی دۆمه‌نیكایش ڕووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه له توركیا و كه‌نه‌دا، ئه‌مه‌یش گومانی زۆربوونی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌ی له بازاڕه‌كاندا زیاتر كردووه".
ده‌ریای كاریبی، ده‌ریایه‌كه له ناوه‌ندی ناوچه‌ی كاریبی و باشووری ڕۆژھه‌ڵاتی كه‌نداوی مه‌كسیك. ئاوه‌كه‌ی به‌شێكه له ئوقیانووسی ئاتلانتیك. ده‌ریای كاریبی دوورگه‌ی زۆره و ئه‌م دوورگانه له‌به‌ر كه‌شوھه‌وایان له نێوان گه‌شتیارانی ئه‌مه‌ریكای باكور. ھه‌روه‌ھا ئه‌م ده‌ریایه وه‌ك شوێنێك بۆ گه‌شتیاری له دنیادا به‌ناوبانگه. فیدراسیۆنی سه‌ینت كیتس و نیڤیس، وڵاتێكه له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته ده‌ریای كاریبی.