كۆمپانیایه‌كی ئه‌وروپی بڕیاری داوه كه له‌ڕێی داهێنانێكی نوێوه، شه‌قامه‌كان به پلاستیك دروست بكات كه تێچووی زۆر كه‌متره له قیر.
كۆمپانیای "VolkerWessels"ی هۆڵه‌ندی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه شه‌قامی "PlasticRoad" وه‌ك ده‌ستپێكی جێبه‌جێكردنی داهێنانه‌كه‌یان، به پلاستیك دروست كردووه. گرنگیی شه‌قامی پلاستیكی له‌وه‌دایه تێچووه‌كه‌ی ته‌نیا 10%ی شه‌قامێكه كه به قیر دروست ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا گرنگه، له‌و پلاستیكانه دروستی ده‌كات كه بۆ كاری ڕۆژانه و خواردن و خواردنه‌وه‌كان به‌كار دێن و فڕێ ده‌درێن، جارێكی تر به‌كاریان ده‌هێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ژینگه‌ش پاك ببێته‌وه له‌و پلاستیكانه‌ی كه زیان به خاك ده‌دات.
خاڵێكی تری زۆر گرنگی شه‌قامی پلاستیكی ئه‌وه‌یه، تێك ناچێت و به‌رگه‌ی گه‌رمای 40 پله‌ی سلیزی ژێر سفر و 80 پله‌ی سلیزی سه‌روو سفر ده‌گرێت.
یه‌كێكی تر له خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی شه‌قامی پلاستیكی، كه‌می ماوه‌ی پێچوونیه‌تی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شه‌قامێك به قیر پێویستی به مانگێك بێت تا دروست بكرێت، ئه‌م پێویستی به یه‌ك هه‌فته‌یه.
پڕۆژه‌كه له شاری ڕۆته‌ردامی هۆڵه‌ندا پێشوازی لێ كراوه و وه‌ك دۆستێكی ژینگه‌ش ته‌ماشا كراوه و بڕیاره له داهاتوودا به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.