پیاوێكی سه‌رمایه‌داری به‌رازیلی، هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كاتی ناشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له‌ژێر زه‌ویدا و ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه پێگه‌ی "ئیره‌م نیوز" له‌وباره‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی پیاوه به‌رازیلییه‌كه خستوویه‌تییه ژێر زه‌وی، له ماركه‌ی "بنتڵی"یه و نرخه‌كه‌ی بریتییه له 380 هه‌زار دۆلار.
پیاوه‌كه ناوی كۆنت سكارپایه و ته‌مه‌نی 62 ساڵه، كاره‌كه‌ی بووه‌ته مایه‌ی تووڕه‌كردنی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی هه‌ژاری وڵاته‌كه‌ی، له‌وه‌دا كه ئه‌و ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌های خستووه‌ته ژێر زه‌وییه‌وه، له كاتێكدا كه ئه‌وان له دۆخێكی هه‌ژاریی سه‌ختدان.